| سلێمانی و نه‌وتی باشور یه‌كسان بوون |
|
|
| Sunday, 24 August 2008 | |
|
له سێیه‌مین رۆژی یاریه‌كانی گروپی دووه‌می قۆناغی بژارده‌ی خولی نایابی تۆپی ده‌ستی یانه‌كانی عێراق ، تیپی یانه‌ی سلێمانی و نه‌وتی باشور به‌یه‌ك گه‌یشتن. دوێنی شه‌ممه له‌هۆڵی یانه‌ی كه‌رخ له به‌غدای پایته‌خت هه‌ردوو تیپی یانه‌كانی سلێمانی و نه‌وتی باشور له سێیه‌مین یاری خۆیاندا به‌یه‌ك گه‌یشتن. تیپی تۆپی ده‌ستی پێشكه‌وتوانی یانه‌ی سلێمانی له‌دوو یاری رابردویدا خاوه‌نی بردنه‌وه‌یه‌ك و یه‌كسان بوونێك بوو، هه‌ربۆیه یاریزانانی یانه‌ی سلێمانی ده‌یان ویست به‌بردنه‌وه‌ی ئه‌م یاریه تۆڵه‌ی یه‌كسان بونه‌كه‌ی یاری پێشوو بكه‌نه‌وه، گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه هه‌رچه‌نده یاریزانانی یانه‌ی سلێمانی باشتر ده‌بینران بهلاَم چه‌ندین هه‌لی ئاسانیان چواند ، یاریزانانی نه‌وتی باشوریش ئه‌م هه‌له‌یان قۆسته‌وه‌و توانیان گێمی یه‌كه‌م به‌جیاوازی دوو گۆڵ پێش یانه‌ی سلێمانی بكه‌ون. له‌گێمی دووه‌مدا یاریزانانی یانه‌ی سلێمانی ئاستێكی به‌رزیان نمایش كرد و توانیان ئه‌نجامی یاریه‌كه یه‌كسان بكه‌نه‌وه ، سه‌ره‌نجام یاریه‌كه‌ش به‌یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ به (24) گۆڵ كۆتایی هات . ئه‌نجامی یاریه‌كانی رۆژی سێیه‌م شه‌ممه 23/8 پێشكه‌وتوان: سلێمانی 24 - 24 نه‌وتی باشور كه‌رخ 31 - 24 كه‌ربه‌لا شورته 39 - 20 نه‌وتی میسان: لاوان : سلێمانی 28 - 24 نه‌وتی باشور كه‌رخ 20 - 16 كه‌ربه‌لا شورته 21 - 29 نه‌وتی میسان ئه‌مرۆش له چواره‌مین یاری خۆیدا هه‌ردوو تیپی لاوان و پێشكه‌وتوانی یانه‌ی سلێمانی روبه‌رووی تیپی یانه‌ی شورته ده‌بێته‌وه.
|
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









بێوه‌ی ئه‌حمه‌د