| به‌ختیاری و شاره‌زوور یه‌كسان بوون |
|
|
| Sunday, 24 August 2008 | |
|
به‌سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپی پێی عێراق و به‌هاوكارى لقى سلێمانى یه‌كێتى تۆپی پێی و به‌به‌شدارى تیپی تۆپی پێی یانه‌كانى( شاره‌زوور، سیروانى شاره‌زوور ، به‌ختیارى سه‌یدسادق ، چوراقورِنه ) یارییه‌كانى تۆپی پێی خولى پله دووى یانه‌كانى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى ده‌ستى پێكرد. یارییه‌كانیش به‌شێوه‌ى ده‌ورى له‌یاریگاكانى كوردستان ئه‌نجامده‌درێن و دواى لێكدانه‌وه‌ى دوا ئه‌نجامه‌كان یه‌ك یانه بۆ پله یه‌كى عیراق سه‌رده‌كه‌وێت و یه‌ك یانه‌ش بۆ پله سێ داده‌به‌زێت . رۆژى 23/4 له‌یاریگاى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى دوو یانه‌ى به‌ختیارى و شاره‌زوور له یارییه‌كى پرِ له‌ململانێدا به یه‌كگه‌یشتن ، پاش هه‌وڵ وماندوبونێكى زۆرى دوو یانه هه‌ردوولا به یه‌ك گۆڵ یه‌كسانبون ، ناوبژیوانانى یارییه‌كه‌ش پێكهاتبوو له (مه‌ریوان مه‌حمه‌د ، تاریق ئه‌حمه‌د ، سۆران ئه‌حمه‌د ، چیا سه‌لاح) . |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









سدیق عه‌واڵى