| |
|
|
| |
|
|
| |
|
|
هه‌ولێر و زه‌ورا كامیان ده‌بنه پاڵه‌وان |
|
|
|
Saturday, 23 August 2008 |
|
جه‌ماوه‌ری وه‌رزشی له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق، تێكڕا له چاوه‌ڕوانی دوایاری خولی بژارده‌ی عێراقدان كه بڕیاروایه رۆژی یه‌كشه‌ممه له شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌بچێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ردوو تیپ له خۆئاماده‌كاریدان تا بتوانن جامه‌كه به‌ده‌ستبێنن، راهێنه‌ر‌و یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به گه‌شبینیه‌وه چاوه‌ڕیی ئه‌و یارییه ده‌كه‌ن، یانه‌ی زه‌وڕا پێشر 11جار ئه‌م جامه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌و یانه‌ی هه‌ولێریش ته‌نها ساڵی پار توانی بۆیه‌كه‌مجار له مێژووی خۆیدا لوتكه‌ی یانه‌كانی عێراق بگرێت‌و جامه‌كه به‌رزبكاته‌وه.
رازی شنه‌یشه‌لی راهێنه‌ری یانه‌ی زه‌وڕا به ئاژانسی(ده‌نگه‌كانی عێراق)ی وت "من له‌به‌رامبه‌ر خه‌ونێكی مێژوویدام بۆ یه‌كه‌مجار له‌گه‌ڵ یانه‌ی زه‌وڕا وه‌كو راهێنه‌ر نه‌ك وه‌كو یاریزان."
ویشی "ئه‌گه‌ڕ بێتوو ئه‌م خه‌ونه‌م بێته‌دی ئه‌وا من زۆر خۆشبه‌خت ده‌بم به‌و پێیه‌ی كه پێش من راهێنه‌ری ناسراوتر له‌گه‌ڵ زه‌وڕا بوون نه‌یانوانیوه ئه‌و خۆشبه‌ختیه به ئاسانی به‌ده‌ستبێنن."
روونیشیكرده‌وه كه بۆ یاری رۆژی یه‌كشه‌ممه تیپه‌كه‌ی پشت به یاریزانانی لاو ده‌به‌ستێت، ئه‌گه‌ر چی ره‌نگه له‌به‌رامبه‌ر شاره‌زایی یاریزانای هه‌ولێردا روبه‌ڕووی گرفت ببنه‌وه."
راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێریش سائر ئه‌حمه‌د به(ده‌نگه‌كانی عێراق)ی وت "بیر له سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌مه‌وه تاكو خه‌ونی یانه‌ی هه‌ولێر‌و ده‌سه‌ی كارگێڕی بێنمه‌دی به‌وه‌ی بۆ دووه‌مجار خولی بژارده‌ی عێراق به‌ده‌ستبێنین."
روونیشیكرده‌وه كه بردنه‌وه داوای جه‌ماوه‌ری هه‌ولێره.
جێگه‌ی باسه سائیر ئه‌حمه‌د له‌وه‌رزی 2001/2002 وانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شورته نازناوی یانه بژارده‌كانی عێراق به‌ده‌سبێنێت.
هه‌روه‌ها یاریزانه‌كانی پێشوو له هه‌ڵبژارده‌ی عێراق رای جیاوازی خۆیان ده‌رده‌بڕن به‌رامبه‌ر به ئه‌نجامی ئه‌و یارییه، له‌وانه‌ی ره‌حیم حه‌مید كه له لێدوانێكیدا به(ده‌نگه‌كانی عێراق)ی وت "له یارییه‌كه‌ی نێوان زه‌وڕا‌و هه‌ولێر ئه‌سته‌مه بتوانرێت پێشبینیی بكرێت كه كامیان سه‌رده‌كه‌وێت‌و جامه‌كه بۆ خۆی ده‌بات."
حه‌مید كه له سێ وه‌رزدا وه‌ك یاریزان له ریزه‌كانی یانه‌ی زه‌وڕادا به‌شداریكردووه، وتیشی "هه‌ردوو تیپ خاوه‌نی یاریزانی به‌توانان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنن، باشترین به‌ڵگه‌ش گه‌یشتنیانه به یاری كۆتایی."
ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی كه ره‌نگه یاریزانانی هه‌ولێر له‌م یارییه‌دا به‌خت یاوه‌ریان بێ به‌وه‌ی كه چه‌ندین یاریزانی به‌توانا‌و ناوداری شاری به‌غدا له ریزه‌كانیدا یاری ده‌كه‌ن.
لای خۆشیه‌وه یاریزانی پێشووی نێوده‌وڵه‌تی نه‌عیم سه‌دام به(ده‌نگه‌كانی عێراق)ی وت "ماوه‌ی پێنج ساڵه به‌قه‌د ئه‌م یارییه هه‌ست به به‌هێزی پێشبڕكیی به‌ده‌ستهێنانی خولی عێراق ناكه‌ین."
سه‌دام كه‌بۆ ماوه‌ی پێنج وه‌رز وه‌كو یاریزان له ریزه‌كانی یانه‌ی زه‌وڕا یاری كردوو،وتیشی "ئه‌م یارییه یارییه‌كی جوان ده‌بێت به‌و پێیه‌ی كه یاریزانه‌كان لاون‌و بنكه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌ش له پاڵ هه‌ردوو تیپه‌كه‌وه‌یه، هاوكات توانا‌و شاره‌زایی یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر هۆیه‌كی دیكه‌ی جۆش‌وخرۆشی یارییه‌كه ده‌بێت."
كازم وه‌عه‌لی یاریزانی پێشووی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره به‌م یارییه به(ده‌نگه‌كانی عێراق)ی وت "یاریی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی زه‌وڕا‌و هه‌ولێر ده‌بێته داستانێكی تۆپی پێ."
وتیشی "پێشبینی ده‌كه‌م یارییه‌كه له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا كۆتایی پێبێت، چونكه هه‌ردوو تیپ خاوه‌نی هێرشبه‌ری به توانان كه توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه گۆڵ تۆمار بكه‌ن."
ده‌رباره‌ی پێشبینی خۆی بۆ تیپی براوه‌ی ئه‌م یارییه‌ك ناویبراو وتی "ناتوانم ئه‌و پێشبینییه بكه‌م، چونكه ئاسان نییه‌و هه‌موو ئه‌گه‌رێكیش له‌و یارییه‌دا له ئارادایه."
جێگه‌ی باسه یانه‌ی هه‌ولێر كه پاڵه‌وانی ساڵی رابردووی عێراقه توانی له قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕین به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی قوه جه‌وییه بباته‌وه‌و یانه‌ی زه‌وڕاش وانی به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی دهۆك بباته‌وه.
|
|
|
نوێترین په‌یام |
|
په‌یامی نوێ نیه |
|
|
|
|