|
دهۆك به‌رامبه‌ر به جه‌وییه شكستیهێنا |
|
|
|
Saturday, 23 August 2008 |
|
ئێواره‌ی شه‌ممه، له یاریگای گه‌ل له شاری به‌غدا یانه‌ی دهۆك، به سێ گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر به یانه‌ی قوه جه‌وییه دۆڕا‌و پله‌ی چواره‌می خولی بژارده‌ی عێراقی به‌ده‌ستهێنا‌و هه‌لی نوێنه‌رایه‌ی كردنی عێراقی له خولی یانه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ده‌سدا.
له‌و یارییه‌دایانه‌ی دهۆك نه‌یتوانی ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكات، به پێچه‌وانه‌وه یانه‌ی جه‌وییه ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكرد‌و توانی له خوله‌كی پێنجه‌می یارییه‌كه‌دا له رێگای یاریزان ئه‌مجه‌د رازی گۆڵی یه‌كه‌م تۆمار بكات، دواتر له خوله‌كی 42 گۆڵی دووه‌م له رێگای یاریزان موسه‌نا خالید تۆماركرا.
"له گێمی دووه‌مدا یانه‌ی جه‌وییه كۆنترۆلی یارییه‌كه‌ی كرد‌و توانی له رێگه‌ی یاریزان مالیك زوه‌ید له خوله‌كی 83 گۆڵی سێیه‌م‌و كۆتایی تۆماربكات."
جێگه‌ی باسه له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا ئه‌مه یه‌كه‌مینجاره یانه‌ی جه‌وییه پله‌ی سێیه‌می خولی عێراق به‌ده‌ستبێنێت.
خولی بژارده‌ی عێراق ئێستا له كۆتاییدایه‌و بڕیار وایه رۆژی یه‌كشه‌ممه دوا یاری له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر‌و زه‌وڕا له شاری به‌غدا ئه‌نجامبدرێت.
|