| له‌دووه‌م یاریدا تۆپی ده‌ستی سلێمانی یه‌كسان بوو |
|
|
| Saturday, 23 August 2008 | |
|
تیپی تۆپی ده‌ستی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خولی یانه‌كانی عێراق، به‌رده‌وامه له‌ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌نجامی باش له‌خولی بژارده‌ی یانه‌كانی عێراق. دوێنێ هه‌ینی له‌دووه‌مین یاری خۆیدا روبه‌روی یانه‌ی كه‌رخ بۆوه، دوای ئه‌نجامدانی یاریه‌كی به‌هێز هه‌ردوو یانه به‌ئه‌نجامی(33) گۆڵ یه‌كسان بوون. له‌یاریه‌كی تری هه‌مان گروپدا یانه‌ی فتوه به‌ئه‌نجامی(28-27) له‌یانه‌ی شورته‌ی برده‌وه، یانه‌ی نه‌وتی باشوریش به‌ئه‌نجامی (33-24) له‌یانه‌ی نه‌وتی میسانی برده‌وه. له‌خولی لاوانیشدا دوێنێ هه‌ینی لاوانی سلێمانی به‌ئه‌نجامی (23-24) به‌لاوانی یانه‌ی كه‌رخ دۆرِان. له‌یاریه‌كی تریشدا لاوانی نه‌وتی باشور به‌ئه‌نجامی (26-18) له لاوانی نه‌وتی میسانیان برده‌وه، لاوانی فتوه‌ش به‌ئه‌نجامی (33-18) له‌لاوانی شورته‌یان برده‌وه ئه‌مرۆش شه‌ممه لاوانی یانه‌ی سلێمانی سێیه‌مین یاری خۆیان به‌سه‌ركه‌وتن كۆتایی پێهێنا كاتێك به‌ئه‌نجامی (28-24) له‌لاوانی یانه‌ی نه‌وتی باشوریان برده‌وه. كاتژمێر (4)ی ئه‌مرۆش له‌سێیه‌م یاری خۆیدا تیپی پێشكه‌وتوانی یانه‌ی سلێمانی له‌سێیه‌مین یاریدا روبه‌رِوی یانه‌ی نه‌وتی باشور ده‌بێته‌وه. |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









بێوه‌ی ئه‌حمه‌د