| ئه‌رجه‌نتین میدالیای زێری برده‌وه |
|
|
| Saturday, 23 August 2008 | |
|
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه یاری كۆتایی پێشبڕكێكانی تۆپی پێی پیاوانی ئۆڵۆمپیاد ئه‌نجامدراو تێیدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین‌و نێجیریا بۆ جاری دووه‌م له‌مێژووی خۆیاندا یاری كۆتایی ئۆڵۆمپیادیان ئه‌نجامداو تێیدا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین به‌گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ری (ئانخیل دی ماریا)ی یاریزانی یانه‌ی به‌نه‌فیكای پورتوگالی یارییه‌كه‌ی برده‌وه. تاكه گۆڵه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له‌خوله‌كی(58)و له‌ئه‌نجامی پاسێكی جوان‌و سه‌رسوڕهێنه‌ری ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵكه‌وتووی ئه‌رجه‌نتینی (لیۆنێل میسی)یه‌وه هات، پاش ئه‌وه‌ی له‌ناوه‌ڕاستی یاریگادا تۆپێكی وه‌رگرت‌و نزیكه‌ی نیوه‌ی یاریگای به‌رامبه‌ر بڕی‌و له‌ئه‌نجامی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی گۆڵچی هه‌ڵبژارده‌ی نێجیریا میسی زۆر له‌سه‌رخۆیانه‌و به‌بێ هیچ فشارێك تۆپه‌كه‌ی به‌سه‌ر گۆڵچیدا به‌رزكرده‌وه‌و ئاڕاسته‌ی دی ماریای كرد، كه‌ئه‌ویش به‌به‌رزكردنه‌وه‌ی تۆپه‌كه به‌سه‌ر گۆڵچی هه‌ڵبژارده‌ی نێجیریادا تۆڕی نێجیریای هه‌ژاندو یارییه‌كه به‌و ئه‌نجامه كۆتایی پێهات.
|
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









پێشبڕكێكانی تۆپی پێی ئۆڵۆمپیاد به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه كۆتاییان پێهات‌و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین بۆ جاری دووه‌م له‌سه‌ریه‌ك مێدالیای ئاڵتوونیان له‌مل كرا، له‌كاتێكدا به‌رازیلییه‌كان به‌مێدالیای برۆنزه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌رازیلیا.
دوێنیش هه‌ینی، هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل رك‌و تووڕه‌یی خۆی له‌دۆڕاندنه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌رجه‌نتین به‌سه‌ر به‌لجیكادا هه‌ڵڕشت‌و به‌سێ گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكای له‌هه‌موو مێدالیاو خه‌ڵاتێكی ئۆڵۆمپیاد بێبه‌ش كرد‌و مێدالیای برۆنزی بۆ خۆی مسۆگه‌ر كرد.