| سلێمانی به‌بردنه‌وه ده‌ستی پێكرد |
|
|
| Friday, 22 August 2008 | |
|
تیپی تۆپی ده‌ستی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خولی یانه‌كانی عێراق، له‌یه‌كه‌م یاری خۆیدا له قۆناغی بژارداده سه‌ركه‌وتنی ده‌سته‌به‌ركرد و شكستی به‌یانه‌ی كه‌ربه‌لا هێنا. له‌هۆڵی یانه‌ی كه‌رخ و له‌به‌غدای پایته‌خت ئێواره‌ی دوێنێ پێنج شه‌ممه له‌ده‌سپێكی یاریه‌كانی گروپی دووه‌می قۆناغی بژارده‌ی خولی یانه‌كانی عێراق بۆ تۆپی ده‌ست، كورانی یانه‌ی سلێمانی توانیان له‌یانه‌ی كه‌ربه‌لا ببه‌نه‌وه‌و به‌ئه‌نجامی (30-26) گۆڵ یاریه‌كه به‌سوودی خۆیان كۆتایی پێ بێنن. ئه‌مرۆش هه‌ینی له‌دووه‌مین یاری خۆیدا تیپی تۆپی ده‌ستی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی روبهرِوی یانه‌ی كه‌رخ ده‌بێته‌وه،له‌یاریه‌كی تریشدا ،هه‌ردوو تیپی شورتهو فتوه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن،به‌یاری نه‌وتی باشور و نه‌وتی میسانیش یاریه‌كانی ئه‌مرۆ كۆتاییان دێت. هه‌ردوێنی دوو یاری تریش له‌هه‌مان گروپ بهرِێوهچوو، له‌یاری یه‌كه‌مدا تیپی فتوه (31-27) له‌نه‌وتی باشوری برده‌وه ، له‌دووه‌م یاریشدا تیپی كه‌رخ به‌ئه‌نجامی (36-25) له‌نه‌وتی میسانی برده‌وه. هه‌ر هه‌مان رۆژو له‌یاریه‌كانی لاوان‌دا لاوانی یانه‌ی سلێمانی به‌ئه‌نجامی (29-21) له‌لاوانی یانه‌ی كه‌ربه‌لایان برده‌وه و ، لاوانی یانه‌ی فتوهش به‌ئه‌نجامی (27-25) له‌لاوانی نه‌وتی باشور‌و ، لاوانی كه‌رخیش (23-10) له‌لاوانی نه‌وتی میسانیان برده‌وه. جێی باسه له گروپی یه‌كه‌م هه‌ر سێ یانه‌ی (جه‌یش و نه‌جه‌ف و سیروانی نوێ) سه‌ركه‌وتنیان بۆ شه‌ش گۆشه‌ی زێرشین دهستهبهركردووهو، له‌گه‌ڵ سێ تیپی یه‌كه‌می گروپی دووه‌م، له‌قۆناغی شه‌ش گۆشه‌ی زێرِین دا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن. وه‌رزی رابردوو كه یاریه‌كانی خولی بژارده له‌سلێمانی بهرِێوهچوو،یانه‌ی سلێمانی توانی ببێته پاڵه‌وانی عیراق دوای ئه‌وه‌ی له‌یاری كۆتاییدا له‌یانه‌ی جه‌یش ی برده‌وه ، یانه‌ی نه‌جه‌فیش پله‌ی سێیه‌می ده‌سته‌به‌ركرد كاتێك له‌یانه‌ی كه‌رخی برده‌وه. |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









بێوه‌ی ئه‌حمه‌د