| سێ كچه یاریزانى كورد له فوتساڵى عیراقدا |
|
|
| Tuesday, 19 August 2008 | |
|
دواى ئه‌وه‌ى تیپی تۆپی پێی فوتسالى كچانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق به‌شداریكرد له هه‌ردوو پاڵه‌وانێتى وولاَتانى عه‌ره‌بى و خۆرئاواى ئاسیا، تیپی فوتساڵى كچانى عێراق پاش دابرانێكى چه‌ند ساڵه‌ى له خول و پاڵه‌وانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا توانى له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كێشه ماددى و مه‌عنه‌ویانه‌دا پله‌ى چواره‌م به‌ده‌ست بهێنێت. سه‌لام عومه‌ر یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى تیپی فوتساڵى كچانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ چونێتی ئاست و تواناى پێكهاته‌كه ووتى : له‌راستیدا ئێمه هه‌رچه‌نده له فوتساڵ و تایبه‌ت تیپی كچان كه‌موكورى و هاوكاریمان له ئاستى پێویستدا نییه ، به‌لاَم له‌و پاڵه‌وانێتى یه‌دا بونى خۆمان و تیپه‌كه‌مان تاراده‌یه‌كى باش نیشاندا ئه‌وه‌بوو پله‌ى چواره‌مان به‌ده‌ست هێنا. سه‌لام عومه‌ر نیگه‌رانى خۆى ده‌ربرِى له‌مه‌ر گرنگى نه‌دانى پێویست به‌و جۆره یارییه به‌تایبه‌ت بۆكچان ، هه‌روه‌ها هیواى خواست كه له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا بتوانن به‌باشى خۆیان بۆ هه‌ر خولێكى دیكه‌ى ده‌ره‌وه ئاماده‌بكه‌ن و ئه‌نجامى باشتر به‌ده‌ست بهێنن ، له‌كاتێكدا برِیاره له مانگى كانوونى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ به‌شدارى له پاڵه‌وانێتى یه‌كى جیهانیدا بكه‌ن. یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى فوتساڵ ئاماژه‌یدا به‌وه‌ى كه یاریزانانى وولاَتانى به‌شدار له‌و پاڵه‌وانێتى یه‌دا له ئاست و تاكتیك و مه‌هاره‌ى یارییه‌كه زۆر جیاواز له یاریزانانى تیپه‌كه‌ى ئێمه ده‌بینرا ، ئه‌وه‌ش زیاتر په‌یوه‌ندى بۆ هاوكارى و یارمه‌تى گشت لایه‌نه‌كانى ئه‌و یارییه ده‌گه‌رِایه‌وه. پاڵه‌وانێتى فوتساڵى كچانى خورئاواى ئاسیا كه له ئوردن به‌رێوه‌چوو تیپی هه‌ڵبژارده‌ى وولاتانى ( ئێران ، عیراق ، كوه‌یت ، لوبنان ، به‌حره‌ین ، فه‌له‌ستین ، ئوردن ، سوریا) به‌شداری تیایداكرد و هه‌ڵبژارده‌ى كچانى عێراق توانیان پله‌ى چواره‌م به‌ده‌ست بهێنن . 10 یاریزانى كچ له‌ریزى هه‌ڵبژارده‌ى كچانى عێراق بوو سێ یاریزانى كورد دوان له شارى دهۆك و یه‌ك یاریزانیش له سلێمانى بوون ، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه ئه‌توانرا یاریزانى زۆر باشى تر‌ى كوردیش به‌شداریكردایه ، به‌لاَم به‌ووته‌ى سه‌لام عومه‌ر هۆكاره‌كه‌ى گه‌رِانده‌وه بۆ كه‌مى بودجه. |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









سلێمانى / سدیق عه‌واڵى