| |
|
|
| |
|
|
| |
|
|
خولی تۆپی پێی یانه نایابه‌كانی كوردستان |
|
|
|
Tuesday, 19 August 2008 |
|
كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ریی‌و تیروپشكی خولی تۆپی پێی یانه نایابه‌كانی كوردستان، رۆژی سێشه‌ممه، له‌شاری هه‌ولێر ئه‌نجام درا،له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا،كه نوێنه‌ری سه‌رجه‌م یانه به‌شداربووه‌كان، كه 16یانه‌یه‌و سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان‌و مێدیاكان ئاماده‌بوون.
سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان سه‌فین كانه‌بی له لێدوانه‌كانیدا له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وتی "خولی كوردستان سه‌ركه‌وتووه، توانیویه‌تی یاریزانی كورد پێبگه‌یه‌نێت".
ئاشكراشی كرد كه ئه‌م وه‌رزه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی له خولی پله نایابی كوردستاندا بۆ یانه‌كان، خولی لاوان‌و تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌كانیش به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ر یانه‌یه‌كیش تیپی لاوان‌و تازه‌پێگه‌یشتووانی نه‌بێت، بۆی نییه به‌شداریی خولی نایاب بكات.
وتیشی "خه‌رجی سه‌رجه‌م تیپه‌كان له هه‌ر سێ ئاستی (پێشكه‌تووان- لاوان- تازه‌پێگه‌یشتووان) له ئه‌ستۆی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ده‌بێت".
له باره‌ی ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێی خولی كوردستان 2008-2009، سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ره‌نگه خوله‌كه دوابكه‌وێت، له‌مباریه‌وه وتی "چاوه‌ڕێی بوودجه ده‌كه‌ین، كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ خوله‌كه دابین ده‌كرێت، جگه له‌وه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان به‌شداریی له خولێكی نێوده‌وڵه‌تی له ئێران ده‌كات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناوبژیوانانی كوردستانیش به‌شداریی خولێكی به‌هێزكردن له وڵاتی سوریا ده‌كه‌ن‌و یارییه‌كانیش به هاوكاری ناوبژیوانان به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و سه‌ركه‌وتنی خوله‌كه په‌یوه‌ندیی به ئاستی ناوبژیوانانه‌وه هه‌یه".
كانه‌بی هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد "بڕیارمان داوه له‌سه‌رجه‌م ئه‌و یاریزانانه ببورین، كه پێشتر له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستانه‌وه سزادرابوون، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه‌ش ده‌بێت له یه‌كێتی تۆپی پێیه‌وه به‌ڵێن بدات كاری دوور له خوڕه‌وشتی وه‌رزشی دووباره نه‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و بڕیاره‌ش ئه‌و یاریزانانه ناگرێته‌وه كه له‌لایه‌ن یانه‌كانی خۆیانه‌وه سزا دراون."
روونیشیكرده‌وه كه بڕیاره‌كه یاریزان (هه‌رێم بورهان)ناگرێته‌وه، كه له‌كاتی پاڵه‌وانیه‌تی ڤیڤا له وڵاتی سوید، خۆی له شاندی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان ون كرد‌و نه‌گه‌ڕایه‌وه".
باسی ئه‌وه‌شی كرد كه"له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌وه بڕیار درا، هه‌ر یاریزانێك به‌بێ مافی گواستنه‌وه له یانه‌كه‌ی خۆیه‌وه، ناتوانێت بچێته یانه‌یه‌كی دیكه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گرێبه‌ستیشی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا نه‌بێت".
پاشان هه‌ر یه‌كه له سه‌ركار عه‌لی خان جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێ‌و سه‌لام حوسێن سكرتێری یه‌كێتییه‌كه چه‌ند خاڵ‌و رێنماییه‌كیان سه‌باره‌ت به خوله‌كه روونكرده‌وه.
دواتر ده‌رگای گفتوگۆ‌و را گۆڕینه‌وه بۆ نوێنه‌رانی یانه‌كان كرایه‌وه، دوای چه‌ند بیروڕا ئالوگۆڕ كردنێكیش، بڕیاری ئه‌وه درا خوله‌كه تا دوای كۆتایی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ده‌ستپێنه‌كات، بڕیاری ئه‌وه‌ش درا كه له هه‌ر یارییه‌كی خولی كوردستاندا، هه‌ر تیپێك بۆی هه‌بێت چوار یاریزان گۆڕانكاری پێ بكات.
دواتریش تیروپشكی خوله‌كه راكێشرا‌و یارییه‌كانی هه‌فته‌ی یه‌كه‌میش دیاری كران، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی – دهۆك
هه‌ولێر – ئاڵا
بروسك- زاخۆ
پێرس- سه‌وره
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر – سیروانی نوێ
نه‌ورۆز – هندرێن
ئارارات- سلێمانی
سێمێل – كه‌ركووك.
ئه‌و یانه‌یه‌ی كه ناوی له پێشه‌وه هاتووه، یارییه‌كه له یاریگه‌ی ئه‌ودا ده‌بێت.
یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئاشكراشی كرد كه" له وه‌رزی نوێ‌دا چوار یانه بۆ پله یه‌ك داده‌به‌زن‌و دوو یانه‌ش له پله یه‌كه‌وه بۆ پله نایاب سه‌رده‌كه‌ون."
خولی تۆپی پێی كوردستان به به‌شداریی 16 یانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و یارییه‌كانیش به سیستمی خول به دوو قۆناغی ئه‌نجام ده‌درێن‌و ئه‌و یانه‌یه‌ی زۆرترین خاڵ كۆبكاته‌وه، ده‌بێته پاڵه‌وان.
وه‌رزی رابردوو یانه‌ی بروسك توانی نازناوی خولی یانه نایابه‌كانی كوردستان به‌ده‌ست بهێنێت.
|
|
|
نوێترین په‌یام |
|
په‌یامی نوێ نیه |
|
|
|
|