| میلان بووه پاڵه‌وانی جامی برلسكۆنی |
|
|
| Monday, 18 August 2008 | |
|
شه‌وی رابردوو له‌یاری دیاریكردنی پاڵه‌وانی ئه‌مساڵی جامی برلسكۆنی هه‌ردوو یانه‌ی میلان و یۆڤانتۆس به‌یه‌ك گه‌شتن و پیاوه‌كانی (ئه‌نشیلۆتی) به ئه‌نجامی (4-1) له پیاوه‌كانی (رانێری) یان برده‌وه. گۆڵه‌كانی میلان (یانكۆلۆڤسكی21، ماسیمۆ ئه‌مبرۆسینی 25 و 79، ئینزاگی 52) تۆماریان كرد، ته‌نیا گۆڵه‌كه‌ی یۆڤیش (پاسكواتۆ) له‌خوله‌كی (70)دا تۆماری كرد. جامی برلسكۆنی له ساڵی (1991) وه و پێش ده‌ست پێكدرنی خولی ئیتاڵی له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی میلان و یۆڤی به‌رِێوه‌ده‌چێت و به‌ئه‌نجامدانی ته‌نیا یه‌ك یاری یانه‌یه‌كیان ده‌بنه پاڵه‌وانی جامه‌كه ، جێی ئاماژه‌یه یانه‌ی میلان ده جار پاڵه‌وان بووه‌و یانه‌ی یۆڤیش خاوه‌نی (8) نازناوی جامه‌كه‌یه. ئا/بێوه‌ی |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









بۆ چواره‌مین جار له‌سه‌ر یه‌ك و ده‌یه‌مین جار له مێژوویدا یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی نازناوی جامی برلسكۆنی ده‌سته‌به‌كرد، دوای ئه‌وه‌ی به‌ئه‌نجامی (4-1) له یانه‌ی یۆڤانتۆسی برده‌وه.