| ڤالانسیا له‌ریاڵی برده‌وه |
|
|
| Monday, 18 August 2008 | |
|
شه‌وی رابردوو له یاریگای میستایا یانه‌ی ڤالانسیا پاڵه‌وانی جامی ئیسپانیا له‌یاری چوونی جامی سوپه‌ردا میوانداری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید پاڵه‌وانی خولی ئیسپانی كرد. دوای ئه‌نجامدانی یاریه‌كی پرِگۆڵ شه‌مشه‌كوێركان توانیان به ئه‌نجامی 3-2 یاریه‌كه به‌سوودی خۆیان كۆتایی پێ بێنن و شكست به‌یانه‌ی شاهانه بهێنن. گۆڵه‌كانی یانه‌ی ڤالانسیا له‌رێگه‌ی یاریزانان (خوان ماتا مانوێل 55 ، داڤید ڤییا 58 ، فیسنتی رۆدریگێز 80) تۆماركران، دووگۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدیش ( رۆد ڤان نیسته‌لرۆی) له‌خوله‌كه‌كانی (13 و70)دا تۆماری كرد. رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ش (24.8) له‌یاری گه‌رِانه‌وه‌داو له‌یاریگای سانتیاگۆبیرنابیۆ، هه‌ردوو یانه جارێكی تر به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و به‌لێكدانی ئه‌نجامی هه‌ردوو یاری پاڵه‌وانی ئه‌مساڵی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا دیاری ده‌كرێت. ئا/بێوه‌ی |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









له چوارچێوه‌ی یاری چوونی كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیادا یانه‌ی ڤالانسیا میوانداری یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی كرد.