|
ئێران بووه پاڵه‌وانی جامی رۆژئاوای ئاسیا |
|
|
|
Sunday, 17 August 2008 |
|
به‌ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د بن هه‌مام سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا، له یاری كۆتایی جامی رۆژئاوای ئاسیا بۆ تۆپی پێ هه‌ڵبژارده‌ی ئێران توانی بۆ جاری پێنجه‌م له مێژووی خۆیدا جامه‌كه به‌رزبكاته‌وه، پاشئه‌وه‌ی له یاری كۆتایی دا توانی له هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن به‌رێته‌وه به‌ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێك.
له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی یارییه‌كه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی ئێران باشتر ده‌بینرا‌و ئه‌وه‌بوو توانیان له‌سه‌ره‌تای یارییه‌كه‌وه له رێگه‌ی په‌ناڵتییه‌وه گۆڵی یه‌كه‌م تۆماربكه‌ن‌و تایمی یه‌كه‌می یارییه‌كه به‌م ئه‌نجامه كۆتایی هات، له تایمی دووه‌مدا هه‌ڵبژارده‌ی ئێران به‌هه‌مان شێوه‌ی تایمی یه‌كه‌م باشتربوو به‌ڵام نه‌یانتوانی گۆڵی پێ تۆماربكه‌ن.
له خوله‌كی 81 دا هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن به‌لێدانی راسته‌وخۆ توانی گۆڵی به‌رامبه‌ر تۆمار بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م گۆڵه زۆری نه‌خایاند‌و هه‌ڵبژارده‌ی ئێران له خوله‌كی 88 دا گۆڵی دووه‌میان تۆمار كرد‌و یارییه‌كه‌ش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی هات‌و بوونه پاڵه‌وانی رۆژئاوای ئاسیا.
|