| |
|
|
| |
|
|
| |
|
|
ماڵی وەرزشیی كوردستان یەك دەخرێتەوە |
|
|
|
Sunday, 17 August 2008 |
|
لە بارەگەی لێژنەی ئۆڵمپی كوردستان كۆبوونەوەیەك لە نێوان وەزارەتی وەرزش و لاوان و لێژنەی ئۆڵمپی كوردستان كۆتایی هەفتەی ڕابردوو ساز كرا، كە تیایدا وەزیری وەرزش و لاوان تەها بەرواری و سەرۆكی لێژنەی ئۆڵمپی هەرێمی كوردستان مەلا بەختیار و سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەكان و شارەزایانی وەزارەتی وەرزش و لاوان و ئەمینداری گشتی لێژنەی ئۆڵمپی و ئەندامانی لێژنەكە ئامادەی بوون.
كۆبوونەوەكەدا باس لە چەندین تەوەر كرا، كە گرنگترینیان بەشداریی هەرێمی كوردستان لە بڕیارە وەرزشییەكانی عێراق، كۆبونەوەكە 10 خاڵی لەخۆ گرتبوو گرنگترینیان یەكلاییكردنەوەی هەڵوێستی هاوبەشی كوردستان لەگەڵ بەغدا، پرسی چارەسەركردنی یانەكانی پارێزگای سلێمانی و گەرمیان، هەروەها پرسی مومتەلەكاتی لێژنەی ئۆڵمپی لە ماوەی ڕابردوودا و چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ مومتەلەكاتی ئەوكات و ئێستادا، هەروەها ڕۆڵی ڕێكخەر لەنێو لێژنەی ئۆڵمپی و وەزارەت و زانیاری تەواو و كەمكردنەوەی یانەكان و بودجەی یانەكان و دواجار نەبوونی كەمی یاریزانی كورد لەنێو یانەكان.
سەرەنجامی ئەم تەوەرانە چەندین بڕیاری گرنگ لەسەر دران، كە بریتی بوون لەمانە:
یەكلایكردنەوەی هەڵوێستی هاوبەشی كوردستان لەگەڵ بەغدا، ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی تایبەتمەندیی هەرێمی كوردستان لە ساختاری فیدراڵی عێراقدا بپارێزی و بەرژەوەندی وەرزشوانانی كوردستان ڕەچاو بكرێت.
سەبارەت بە پرسی چارەسەركردنی یانەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و گەرمیان، هەروەها كەمی بودجە و كەمكردنەوەی یانەكان و زانیاری تەواو لەسەر یانەكان، بڕیاڕدرا لیژنەیەكی چوار كەسی لە نێوان هەردوو لایەندا پێك بهێنرێت، لێژنەكە بریتی بوو لە چیایی تەیمور و سەردار حەیدەر لە وەزارەتی وەرزش و لاوان، سامی سەعید و سەڵاح محەمەد كەریم لە لێژنەی ئۆڵمپی، دەربارەی سامانی لێژنەی ئۆڵمپی، ئەوا بەپێی یاسا دەخرێتەوە سەر وەزارەتی وەرزش و لاوان، ئەوەی تایبەت بێت بە ڕۆڵی ڕێكخەر لە نێوان هەردوو لایەندا، بڕیار درا ڕۆڵی هەردوو ڕێكخەر چالاك بكرێت و ئەوەی تایبەت بێت بە بڕیار و شتە گرنگەكان ئەو لێژنەیە بتوانێت كاری لەسەر بكات. سەبارەت بە كەمیی یاریزانی كورد لە نێو یانەكاندا، بڕیاردرا كە لێژنەی پێكهاتوو پێشنیارێك بداتە هەردوو لایەن، بۆ ئەوەی بڕیاری لەسەر بدات، لە بارەی سەفەركردنی هەر شاندێكیش بۆ دەرەوە، ئەوا لە ڕێگەی وەزارەتی وەرزش و لاوان دەبێت و یەكێتی تایبەت بە یارییەكەیش ئاگادار بێت لە نێو لێژنەی ئۆڵمپی كوردستاندا، هەروەها بڕیار درا یاسای لێژنەی ئۆڵمپی كوردستان كە لە پەرلەمانە بەر لەوەی گفتوگۆی لەسەر بكرێت، بنێردرێتە وەزارەتی وەرزش و لاوان بۆ ئەوەی بەندەكانی یاساكە هیچ تێكەڵییەكی لەگەڵ یاسای وەزارەتدا نەبێت.
جگە لەمانە بڕیاردرا كۆبونەوەی دەوری لەلایەن هەدوو لایەن بەردەوام ئەنجام بدرێت بۆ چارەسەر كردن و بەرەوپێشبردنی وەرزش لە كوردستاندا.
لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا، لەلایەن وەزیری وەرزش و لاوانەوە پێشنیاری ئەوە كرا ئۆرگانێكی وەرزشیی لە دەرەوەی كوردستاندا بكرێتەوە، چونكە دوای پاڵەوانیەتی ڤیڤا، چەندین یاریزانی بە توانای كورد لە دەرەوە بەدەركەوتن، كەچی تاكو ئێستا كوردستانیان پێی نازانن، بڕیاریش درا ئەم خاڵە كاری لەسەر بكرێت لە كۆبوونەوەی داهاتوودا.
|
|
|
نوێترین پهیام |
|
پهیامی نوێ نیه |
|
|
|
|