| |
|
|
| |
|
|
| |
|
|
فوتساڵی نه‌ورۆز له‌خولێكی نێوده‌وڵه‌تیدا |
|
|
|
Sunday, 17 August 2008 |
|
سه‌رپه‌رشتیاری تیپی فوتساڵی یانه‌ی نه‌ورۆز، رۆژی شه‌ممه، رایگه‌یاند تیپه‌كه‌ی، دوای به‌ده‌ست گه‌یشتنی داوه‌تنامه‌یه‌كی ره‌سمی، بڕیاری دا به‌شداری له خولی فوتساڵی (عه‌بدوڵا مه‌شاری)دا بكات كه مانگی داهاتوو له وڵاتی كوه‌یت ساز ده‌كرێت.
سۆران عومه‌ر به ئاژانسی (ده‌نگه‌كانی عێراق) ی راگه‌یاند "بڕیارمان دا به‌وه‌فدێكی 14 كه‌سی به‌شداری خولی بیست‌و نۆهه‌می كۆچكردوو (عه‌بدوڵا مه‌شاری) بكه‌ین، كه له یه‌كی ره‌مه‌زانه‌وه تاوه‌كو 29 ره‌مه‌زان له‌هۆڵی داخراوی شه‌هید فه‌هد له وڵاتی كوه‌یت به‌ڕێوه ده‌چێت."
یارییه‌كانی فوتساڵ له‌ناو یاریگای بچوكی تۆپی ده‌ستدا ئه‌نجامده‌درێن، كه تیایدا چوار یاریزان‌و گۆڵچییه‌ك یاریده‌كه‌ن‌و گۆرینی یاریزانیش ئازاده، هه‌ر گێمێكیش 25 خوله‌كه‌و یارییه‌كه‌ش یاسا‌و رێسای تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
سۆران رونیشیكرده‌وه كه "ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له یانه عه‌ره‌بیه‌كان به‌شداریی پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌كه‌ن و هه‌ر یانه‌یه‌كی به‌شداربوو چه‌ند یاریزانێكی دێرینی وڵاته‌كه‌ی ده‌خاته ریزی وه‌فده‌كه‌یه‌وه" وتیشی "له ریزی وه‌فده‌كه‌ماندا هه‌ر چوار یاریزانی دێرینی عێراق ئه‌حمه‌د رازی‌و له‌یس حسێن‌و حه‌بیب جه‌عفه‌ر‌و وه‌میز شامیلی ئاماده ده‌بن."
سه‌رپه‌رشتیاری تیپی فوتساڵی یانه‌ی نه‌ورۆز ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه "یارییه‌كانی ئه‌و خوله له‌كه‌ناڵی ئاسمانی (وه‌ته‌ن)ی كوه‌یتییه‌وه راسته‌وخۆ ده‌گوازرێنه‌وه."
یانه‌ی نه‌ورۆز، كه یه‌كێكه له یانه‌كانی شاری سلێمانی و به‌م دواییه له یه‌كگرتنی هه‌ردوو یانه‌ی كه‌مال سه‌لیم و ئه‌زمه‌ڕ پێكهێنرا، شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له دوا یاریی پاڵه‌وانێتی فوتساڵی یانه نایابه‌كانی عێراقدا له یانه‌ی ئه‌لده‌غاره‌ی دیوانییه‌ی برده‌وه و بووه پاڵه‌وانی خوله‌كه.
|
|
|
نوێترین په‌یام |
|
په‌یامی نوێ نیه |
|
|
|
|