Powered By JosXP.com
Tuesday, 06 January 2009
 
 
سه‌ته‌لایتی گه‌لی كوردستان بووه‌ پاڵه‌وان چاپی بکه ناردنی بابه‌ت بۆ هاوڕێ‌یه‌ک
Thursday, 14 August 2008

dsc09194.jpgسلێمانى /سدیق عه‌واڵى

سه‌عات 5 ى پاش نیوه‌رِۆى رۆژى پێنج شه‌مه‌ 14/8 له‌ یاریگاى چیمه‌نى ده‌ستكردى یانه‌ى وه‌رزشى سلێمانى و به‌ئاماده‌بوونى لێپرسراوانى وه‌رزشى مه‌راسیمى كۆتایی خولى مینى فوتبۆڵى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنى سلێمانى به‌ ئه‌نجامدانى یاریى كۆتایی له‌ نێوان تیپی راگه‌یاندنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى و سه‌ته‌لایتى گه‌لى كوردستان به‌رێوه‌چوو.

له‌ دوایاریدا كه‌ ناوبژیوان سه‌باح حمه‌ ره‌زا به‌رێوه‌ی ئه‌برد ، پاش ململانێى دوو راگه‌یاندن له‌ سه‌ره‌تا تا كۆتایی یاری تیپی سه‌ته‌لایتى گه‌لى كوردستان باشتر یارییان ده‌كرد له‌ به‌رامبه‌ریشدا راگه‌یاندنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌ تایمى دووه‌مدا ئاراسته‌ى یارییه‌كه‌یان تا ئاستێكى باش له‌ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان برد

به‌لاَم به‌ ئه‌نجامى 4 _ 2 گۆڵ به‌ سه‌ركه‌وتنى سه‌ته‌لایتى گه‌لى كوردستان یارییه‌كه‌ كۆتایی هات.

satalaete_gale_kurdstan.jpgدواتر مه‌راسیمى دابه‌شكردنى ته‌واوى خه‌لاَته‌كان به‌سه‌ر تیپه‌ براوه‌كان و نمونییه‌كان و چه‌ند خه‌لاَتێكى دیكه‌ له‌لایه‌ن نوێنه‌رى رێباز فاوه‌نده‌یشن و لێپرسراوانى وه‌رزشیه‌وه‌ به‌رێوه‌چوو ، خولى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن له‌لایه‌ن لیژنه‌ى سلێمانى كۆمه‌ڵه‌ى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى كوردستان به‌ هاوكارى ده‌زگاى رێباز فاوه‌نده‌یشن رێكخرا و 18 ده‌زگاى راگه‌یاندن به‌شداری تیایدا كردو به‌شێوه‌ى دوو دۆراندن نزیكه‌ى یه‌ك مانگى خایاند.

دابه‌شكردنى خه‌لاَته‌كان:

تیپی یه‌كه‌م سه‌ته‌لایتى گه‌لى كوردستان

تیپی دووه‌م راگه‌یاندنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى

خه‌لاَتى تیپی چاودێر و كوردستانى نوێ وه‌ك تیپی سێیه‌م و چواره‌م

خه‌لاَتى تیپی راگه‌یاندنى ئازادى و دیموكراسیخوازان وه‌ك تیپی نمونه‌یی

خه‌لاَتى یاریگاكانى نه‌ورۆز و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له‌گه‌ڵ چه‌ندین خه‌لاَتى تردا.

 
< پێشتر   دواتر >