|
کردنەوەى خولێکى تۆپی پێ لە بەکرەجۆ |
|
|
|
Friday, 08 August 2008 |
|
سلێمانى/سدیق عەواڵى
بەبەشدارى 8 تیپی میللی سنورەکە تیپی شەهید ئارام لە یاریگاى ئەلبانەکەى شارۆچکەى بەکرەجۆ هەستا بەرێکخستنى خولێکى تۆپی پێ بەشێوەى دوو دۆراندن ،
کە هەریەک لە تیپەکانى ( شەهید ئارام ، کۆستەى چەم ، عەواڵ ، خاک ، فیدراڵ ، لاوانى عەواڵ ، خانەنشین ، لاوانى شەهید ئارام ) بەشداری تیایدا کرد .
سالارعەلى سەرپەرشتیار لە خولەکەوە تایبەت رایگەیاند : کە ئامانج لە کردنەوەى خولێکى لەم جۆرە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنى بزوتنەوەى وەرزش و بەرجەستەبوونى زیاترى گیانى برایەتى یە لەنێوان تیپە بەشدارەکاندا ، هەروەها شۆرش کەریم لە خولەکە ووتى : یارییەکان زۆر بەباشى بەرێوەدەچن و تائێستا هیچ گرفتێکمان نییە.
یارییەکانى خولەکەش رۆژانە لەلایەن ناوبژیوان مەهدى فتاح لە یاریگاى ئەلبانەکە بەرێوە دەچێت:
لە ئەنجاماکانى ئەو خولە:
خاک 2 _ 4 لاوانى عەواڵ
شەهید ئارام 4 _ 2 خانەنشین
|