Powered By JosXP.com
Tuesday, 06 January 2009
 
 
یانەیەکى مەغریبى داواى گرێبەستێک لە یاریزانێکى کورد چاپی بکه ناردنی بابه‌ت بۆ هاوڕێ‌یه‌ک
Friday, 08 August 2008

seafaden_kasakae_pea.jpgسلێمانى / سدیق عەواڵى
دواى بەدەست هێنانى مەدالیاى برونزى و ئەنجامێکى باش لە پاڵەوانێتى تۆپی سەرمێزى وڵاتانى عەرەبى کە بەمدواییە لە وڵاتى مەغریب بەرێوەچوو،

سەیفەدین فەتاح یاریزانى پێشکەوتوى تۆپی سەرمێزى یانەى پێشمەرگەى سلێمانى و ریزى هەڵبژاردەى عێراق لەلایەن سکرتێرى یانەى (مەغریبی _فاسی)یەوە پاش کۆتایی پاڵەوانێتیەکە داوای ئەوەى لێکردوە کە گرێبەستێک لەگەڵ یانەى ناوبراو بۆ ماوەى یەک ساڵ مۆربکات.
saefaden_earezane_peasmarga.jpgسەیفەدین فتاح نەجم کاپتنى پێشکەوتوانى هەڵبژاردەى تۆپی سەرمێزى عێراق لەپاڵ سێ یاریزانى دیکەى کوردو یانەى سلێمانى لە ریزى هەڵبژاردەى عێراقدا بەشدارییانکرد لە پاڵەوانێتى ئاستەکانى کۆران وکچانى تۆپی سەرمێزى وڵاتانى عەربی کە لە مەغریب ئەنجامدرا و تیایدا وەک عێراق پلەى سێ یەمیان بەدەست هێناوە.
سەیفەدین لە لێدوانێکى تایبەتدا ووتى : کە لەو خولەدا بە باشترین یاریزان و نمونی هەڵبژێردراوە وتوانیویەتى گەوەرترین سەرکەوتن بۆ وڵاتەکەى و کوردستان و تەنانەت یانەى پێشمەرگە بەدەست بهێنێ، هەروەها سوپاسی سەرۆک و تەواوی ئەندامانى یانەى پێشمەرگەى کرد کە هاوکارى تەواویان کردوە لە یاری تۆپی سەرمێزدا.

 
< پێشتر   دواتر >