| کۆمەڵەى ڕۆژنامەنووسانى وەرزشى کوردستان و پارسیان |
|
|
| Friday, 08 August 2008 | |
|
ڕۆژى 2 شەممە 4/8 سکرتێرى کۆمەڵەى ڕۆژنامەنووسانى وەرزشى کوردستان داوەتنامەى کۆمپانیاى پارسیانى ئێرانى پێگەیشت کە بەنووسراوى فەرمى ژمارە 1037 بەروارى 2/8/2008 پێوەیە ئاراستەى سکرتێرى کۆمەڵە کراوە تایبەتە بە داوەتکردنى هەر 11 ئەندامەکەى دەستەى بەڕێوەبردنى کۆمەڵەکە بۆ تاران بەمەبەستى مۆرکردنى پرۆتۆکۆلێک لە نێوان کۆمەڵەکە و کۆمپانیاى ناوبراو، سەردانى دەزگاکانى ڕاگەیاندنى وەرزشى (ڕۆژنامە و تەلەفزیۆن) ەکانى ئێران بۆ سود وەرگرتن و ڕاگۆڕینەوە، ئەم سەردانە بڕگەیەکە لەو ڕێکەوتنەى نێوان کۆمەڵەکە و کۆمپانیا، کە چەندین خاڵى گرنگى تیایە بە قازانجى ڕاگەیاندنکارانى وەرزشى کوردستان، لەوانە کردنەوەى خولى زانستى لە کوردستان و ئێران، چارەسەرکردنى ئەو ڕۆژنامەنووسانەى کە پێویستیان بە سەردانى ئێران هەیە لەسەر بودجەى کۆمپانیا، سەردانى زانستى بۆ دەزگاکانى ڕاگەیاندنى وەرزشى ئێران، کارکردن بۆ ناساندنى کۆمەڵەکە لە ئێران و لە یەکێتى ڕۆژنامەنووسانى ئاسیا و جیهان، بانگێشتکردنى نوێنەرانى کۆمەڵەکە بۆ ئەو ڕوداوە وەرزشییە گرنگانەى لە ئێران ساز دەکرێت، هێنانى کەرەستەى تایبەت بە ڕاگەیاندن بۆ ڕاگەیاندنکارانى کوردستان هەندێکى بە دیارى و هەندێکى بە نرخێکى گونجاو، لە پەیوەندییەکى تەلەفونى د. کامەران رەهبەرى سەرۆکى کۆمپانیاکە لەگەڵ زانا قادر سکرتێرى کۆمەڵەى وەرزشى کامەران سوربونى خۆى دەربڕى لەسەر جێبەجێکردنى گشت خاڵەکانى ڕێکەوتنەکە. |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









ڕێکەوتنى کۆمەڵەى ڕۆژنامەنووسانى وەرزشى کوردستان و پارسیان کەوتنە قۆناغى جێبەجێکردنەوە .