| |
|
|
| |
|
|
| |
|
|
تیپەکانى چوارگۆشەى زێرین دەرکەوتن |
|
|
|
Friday, 08 August 2008 |
|
سلێمانى / سدیق عەواڵى
لە خولى راگەیاندنەکانى لیژنەى سلێمانى کۆمەڵەى رۆژنامەنوسانى وەرزشى کوردستان کە بە هاوکارى رێباز فاوەندەیشن لە هەردوو یاریگاى یانەى نەورۆز و پێشمەرگەى سلێمانى سازکرا چوارتیپی چوارگۆشەى زێرین دەرکەوتن.
رۆژى 4/8 لە یاریگاى یانەى وەرزشى پێشمەرگەى سلێمانى دوا دوو یاریی ترى پێش چارەکى خولەکە ئەنجامدران، لە یەکەم یارییدا تیپی سەتەلایتى گەلى کوردستان وگۆڤارى رێبەرى وەرزش بە یەکگەیشتن ، هەردوولا ئاستێکى بەرزو یارییەکى خۆشیان بە ئەنجام گەیاند هەردوولا لە کاتى یاسایدا یارییەکەیان بە یەک گۆڵ تەواو بوو، دواتر بە لێدانى پەناڵتى سەتەلایتى گەلى کوردستان 3 _ 2 یارییەکەى بردەوە و چووە چوارگۆشەى زێرین.
لە یاری دووەمیشدا دوو تیپی راگەیاندنى کۆمەڵى ئیسلامى و کەناڵى کوردسات لە یارییەکى ئاست بەرزو بەهێز بۆ کەناڵى کوردسات گەیشتن بەیەک، کەناڵى کوردسات بە هێرشەکانى 7 _ 1 بە یاریی توانى سەربکەوێت بەسەر راگەیاندنى کۆمەڵى ئیسلامیدا بەڵام دواى ئیعترازگرتنى راگەیاندنى کۆمەڵ لە یاریزانێکى کوردسات وبەدواداچونى لیژنەى تیپەمیللیەکانى سلێمانى و لیژنەى رێکخەرى خولەکە ئیعترازاکە راست و دروست دەرچوو ، بۆیە یارییەکە لەلایەن لیژنەى رێکخەرەوە بەبردنەوەى راگەیاندنى کۆمەڵى ئیسلامى 3 _سفر دانرا.
رۆژى 6/8 ئەم یارییانە لە یاریگا یانەى پێشمەرگەى سلێمانى دەکرێن:
هەفتەنامەى چاودێر _ راگەیاندنى کۆمەڵى ئیسلامى سەعات 3ى پاش نیوەرۆ
کوردستانى نوێ_ سەتەلایتى گەلى کوردستان سەعات 4ى پاش نیوەرۆ
|
|
|
نوێترین پهیام |
|
پهیامی نوێ نیه |
|
|
|
|