| دوو یاری تر ئه‌نجام درا |
|
|
| Saturday, 02 August 2008 | |
|
خولى راگه‌یاندنه‌كانى لیژنه‌ى سلێمانى كۆمه‌ڵه‌ى رۆژنامه‌نوسانى وه‌رزشى كوردستان به هاوكارى رێباز فاوه‌نده‌یشن له هه‌ردوو یاریگاى یانه‌ى نه‌ورۆز و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى به‌رده‌وامه و 18 كه‌ناڵ به‌شداریی تیدا كردوه و ته‌نها ژماره‌یه‌كى كه‌مى تیپه‌كان ماونه‌ته‌وه له خوله‌كه‌دا. رۆژى 2/8 له یاریگاى یانه‌ى وه‌رزشى نه‌ورۆز دوو یاریی تر‌ى ئه‌و خوله به‌رێوه‌چوو ، له یه‌كه‌م یارییدا تیپی سه‌ته‌لایتى گه‌لى كوردستان و ئێزگه‌ى گه‌لى كوردستان به یه‌كگه‌یشتن ، هه‌ردوولا هه‌وڵ و ماندوبونیی زۆریاندا بۆ بردنه‌وه‌ى یارییه‌كه ، هێرشه‌كانیان وه‌لاَمى گۆڵ دواى گۆڵ بوو بۆ سه‌ر تۆرى یه‌كترى تا 4 گۆڵ یه‌كسانبوون ، دواتر به لێدانى په‌ناڵتى سه‌ته‌لایتى گه‌لى كوردستان 6 _ 5 گۆڵ یارییه‌كه‌ى له به‌رژه‌وه‌ندى خۆى كۆتایی هێنا. له یاری دووه‌میشدا دوو تیپی راگه‌یاندنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى و پێگه‌ى pukmedia له یارییه‌كى پرِ له ململانێدا به یه‌كگه‌یشتن ، دواى نیشاندانى ئاستێكی به‌رز تیپى راگه‌یاندنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى 7 _ 4 یارییه‌كه‌ى برده‌وه و له چوارگۆشه‌ى زێرین نزیك بوه‌وه.
گۆڤارى رێبه‌رى وه‌رزش _ سه‌ته‌لایتى گه‌لى كوردستان كه‌ناڵى كوردسات _ راگه‌یاندنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









سلێمانى / سدیق عه‌واڵى
رۆژى 4/8 ئه‌م یارییانه له یاریگا یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ده‌كرێن: