| راپۆرتى كۆتایى |
|
|
| Friday, 01 August 2008 | |||||
|
راپۆرتى كۆتایى له‌سه‌ر چواره‌م به‌شداریكردنى تیپى شه‌تره‌نجى كچانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له‌پاڵه‌وانێتى یانه‌كانى عه‌ره‌بدا
*سه‌ره‌تایه‌ك تیپى شه‌تره‌نجى كچانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى، ساڵى (2003) دروستبووه و هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه چه‌ندین یاریزانى خاوه‌ن ئه‌نجامى باش و به‌توانا په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌م تیپه‌دا ئه‌نجامى زۆر باشیان ده‌سته‌به‌ركردووه. له‌ساڵى (2004)ه‌وه له‌خولى شه‌تره‌نجى تیپى پله یه‌كه‌كانى عیراقدا به‌شدارن و له‌خولى ئه‌و ساڵه‌دا پله‌ى حه‌وته‌میان ده‌سته‌به‌ركردووه، ساڵى (2005) له‌هه‌مان خولدا پله‌ى پێنجه‌میان به‌ده‌ستهێناوه، ساڵى (2006) پله‌یه‌ك زیاتر هاتوونه‌ته‌پێشه‌وه‌و بوونه‌ته چواره‌مى ئه‌و خوله، ساڵى (2007) له‌هه‌مان خول كه به دوو گروپ (گروپى باكور و باشور) ئه‌نجامدراوه، تیپى شه‌تره‌نجى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى، پله‌ى دووه‌مى ناوچه‌ى باكورى ده‌سته‌به‌ركردووه، به‌ڵام له‌به‌ر نائارامى بارودۆخى ئه‌وكاته‌ى عیراق، به‌شدارى قۆناغى دووه‌مى ئه‌و خوله‌یان نه‌كردووه، ئه‌مساڵیش له‌وخوله‌دا، پله‌ى دووه‌میان به‌ده‌ستهێناوه. تیپى شه‌تره‌نجى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى، له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌ب و له‌ده‌ره‌وه‌ى عیراق، ئه‌نجامى گه‌وره‌و باشى له سىَ خولى رابردووى تیپى شه‌تره‌نجى كچانى یانه‌كانى وڵاتانى عه‌ره‌بدا ده‌سته‌به‌ركردووه، به‌ڵام ئه‌مساڵ له‌كۆتاى ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا، خۆیان له‌پله‌ى سێیه‌میدا بینییه‌وه كه‌ئه‌مه‌ش به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌شداریكردنه‌كانى پێشوویان، ئه‌نجامێكى باش نییه، ئه‌م تیپه پێشوتر له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا به‌پله‌ى یه‌كه‌م و دووه‌م نه‌بوبێت رازى نه‌بوون، هه‌ربۆیه لێره‌دا به‌ساڵ و میدال و ژماره، ئه‌نجامى كۆتای تیپه‌كه له‌سىَ به‌شداریكردنى پێشوویان له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا ده‌خه‌ینه روو: -ساڵى (2005) له‌یه‌مه‌ن پله‌ى یه‌كه‌مى و (4) میدالى زێرِو (3) میدالى زیویان ده‌سته‌به‌ركردووه. -ساڵى (2006) له‌یه‌مه‌ن پله‌ى یه‌كه‌مى و (5) میدالى زێرِو (1) میدالى زیو و (1) میدالى برِۆنزیان ده‌سته‌به‌ركردووه. -ساڵى (2007) له‌سوریا پله‌ى دووه‌م و (3) میدالى زێرِو (1) میدالى زیوو (2) میدالى برِۆنزیان به‌ده‌ستهێناوه.
له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ى سه‌ره‌وه، تیپه‌كه پله‌ى سێیه‌مى ده‌سته‌به‌ركرد كه‌ئه‌م ئه‌نجامه‌ش بۆیان ئه‌نجامێكى دڵخۆشكه‌ر نه‌بوو، چونكه كاتێك چاو به‌ئه‌نجامى تیپه‌كه له‌پاڵه‌وانێتییه‌كانى پێشوودا ده‌خشێنیته‌وه، له‌دوو پاڵه‌وانێتى یه‌كه‌م دوو پله‌و له‌پاڵه‌وانێتى سێیه‌میش پله‌یه‌ك دابه‌زیون.
ئه‌سعه‌د ئیسماعیل تۆفیق له‌سه‌ره‌تاى دروستبوونى تیپه‌كه‌وه تاوه‌كو ئێستا، بىَ دابرِان له‌گه‌ڵیاندا وه‌ك راهێنه‌رێكى دڵسۆز‌و خه‌مخۆر، به‌رده‌وام له‌هه‌وڵ و ماندوبوندابووه تا یاریزانه‌كانى تیپه‌كه‌ى بگه‌ێنێته ئاستى باشتر‌و به‌رزتر، ئه‌م راهێنه‌ره زۆر كات له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دابووه كه تیپه‌كه‌ى له‌خول و پاڵه‌وانێتییه‌جیاجیاكانى ده‌ره‌وه‌ى عیراقدا به‌شدارى پێبكات و ئه‌نجامى باش بۆ یانه‌ى پێشمه‌رگه‌و كوردستان ده‌سته‌به‌ربكات. راهێنه‌رى ناوبراو، ئێستا جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى شه‌تره‌نجى كوردستان و ناوبژیوانى نێوده‌وڵه‌تى شه‌تره‌نجه. ئه‌سعه‌د ئیسماعیل پێیوایه ئاستى یارى شه‌تره‌نج له‌كوردستان له‌دواى راپه‌رِینه مه‌زنه‌كه‌ى (1991)ه‌وه‌و به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانى هه‌شتاكاندا،پێشكه‌وتنێكى به‌رچاوى به‌خۆوه بینیوه، بۆ ئه‌مه‌ش نمونه‌ى ئه‌وه ده‌هێنێته‌وه كه سىَ یاریزانى كوردى تیپه‌كه‌ى (چنار وریا، دڵپاك ئیسماعیل، حسه‌ین عه‌لى) له‌رِیزى (12) یاریزانه‌كه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى عیراقدان، هیواشى به‌یاریزانه‌كانى تر‌ى تیپه‌كه‌ى هه‌یه كه له‌داهاتوودا ئه‌نجامى باش ده‌سته‌به‌ربكه‌ن.
تیپى شه‌تره‌نجى كورِان له‌كورِانیش ساڵى (2005)، تیپى كورِانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى، له‌پاڵه‌وانێتیى تیپى شه‌تره‌نجى یانه‌كانى وڵاتانى عه‌ره‌ب بۆ كورِان به‌شداریانكردووه‌و دواى به‌ده‌ستهێنانى (3) میدالى زێرِو میدالێكى برِۆنز، پله‌ى پێنجه‌مییان به‌ده‌ستهێناوه كه‌تاوه‌كو ئێستا له‌سه‌رئاستى تیپى شه‌تره‌نجى یانه‌كانى عیراق، هیچ ئه‌نجامێكى له‌وجۆره به‌ده‌ست نه‌هاتووه، ئه‌مساڵیش دوو یاریزانى تیپى شه‌تره‌نجى كورِانى ئه‌م یانه‌یه كه له (زۆزك سه‌ڵاح و حسه‌ین عه‌لى) پێكهاتبوون، به‌شداریان له پاڵه‌وانێتى (سه‌رۆك عه‌لى عه‌بدوڵا سه‌ڵاح) ى نێوده‌وڵه‌تى كراوه‌دا كرد و له‌كۆتاى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا، زۆزك سه‌ڵاح توانى پله‌ى چواره‌مى (موكه‌ره‌ر) ده‌سته‌به‌ربكات و حسه‌ین عه‌لى- كه ئێستا به خواستن و بۆ یه‌ك مانگ یارى بۆ یانه‌ى ئه‌مانه‌ى ئوردن ده‌كات، پله‌ى (18) ى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ى ده‌سته‌به‌ركرد.
|
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









سلێمانى/ نه‌وا له‌تیف
به‌ڵام ئه‌مساڵ ئه‌م تیپه به‌چوار كچه یاریزان كه پێكهاتبوون له (چنار وریا قانع، دڵپاك ئیسماعیل ئیبراهیم، ره‌نا سعد فه‌رهاد، زینه باسل غه‌زاله) بۆ جارى چواره‌م به‌شداریان له‌پاڵه‌وانێتى ناوبراودا كرد‌و نه‌یانتوانى ئه‌نجامى ساڵانى رابردوو به‌ده‌ستبهێننه‌وه، له‌پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ى ئه‌مساڵدا چه‌ندین یانه‌ى به‌هێز له‌وانه (شورته‌ى میسر و لوبنان-ى لوبنانى و موحافه‌زه‌ى سوریا) و چه‌ندین یانه‌و یاریزانى به‌هێزى خاوه‌ن ریزبه‌ندى به‌رزى جیهانى تر، به‌شداریان كردبوو كه وایكردبوو به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى باش و پله‌كانى سه‌ره‌وه بۆ تیپى ناوبراو و تیپه‌كانى تر هه‌روا ئاسان نه‌بێت، چنار وریا-ى یاریزانى ئه‌م تیپه له‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا و به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ جاراندا، ئاستى راسته‌قینه‌ى خۆى نیشان نه‌داو هۆكارێكى سه‌ره‌كى له‌ده‌ستدانى خاڵه‌كانى تیپى یانه‌ى پێشمه‌رگه بوو، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌دۆرِاندنه یه‌ك له‌سه‌ر یه‌كه‌كانى و دواتر یه‌كسانبوون، تاكۆتاى پاڵه‌وانێتییه‌كه یارى كرد‌و به‌رده‌وامبوو، ئه‌مه له‌كاتێكدا هه‌ر ئه‌م یاریزانه له‌پاڵه‌وانێتییه‌كانى پێشودا یه‌كێك بووه له‌و یاریزانانه‌ى كه‌به‌داینه‌مۆى بردنه‌وه‌و ده‌سته‌به‌ركردنى خاڵ بۆ ئه‌و تیپانه داده‌نرا كه یارى بۆ كردوون.
ئه‌سعه‌د ئیسماعیل وه‌ك راهێنه‌رو دامه‌زرێنه‌رى تیپه‌كه
*جه‌وله‌ى دووه‌م (18/7): له‌كۆى سىَ یارى به‌رامبه‌ر یانه‌ى (به‌ریدى به‌غداد)، ته‌نها یارییه‌ك به‌بردنه‌وه ئه‌ویش (دڵپاك ئیسماعیل) تۆماریكرد و دوو یارییه‌كه‌ى تریش كه (چنار وریا و زینه باسل) ئه‌نجامیاندا، به‌دۆرِاندن كۆتایهات.
تیپى یانه‌ى به‌رید-ى به‌غداد-یش دواى كۆكردنه‌وه‌ى (21) خاڵ، پله‌ى یه‌كه‌مى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌یان ده‌سته‌به‌ركرد و میدالى زێرِی تیپ-یان پێبه‌خشرا و ئیمان حه‌سه‌ن-یش وه‌ك باشترین یاریزانى مێزى دوو، میدالى زێرِى له‌ملكراو زوحا محه‌مه‌د به‌باشترین یاریزانى مێزى (3) دیاریكراو میدالى زێرِى له‌ملكرا، جوان جه‌مال-ى یاریزانى هه‌مان تیپ له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا له مێزى (1) ، میدالى برۆنزى له‌ملكرا.
هه‌ر لێره‌وه جێگه‌ى خۆیه‌تى كه‌سوپاسى خۆم ئاراسته‌ى سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى وه‌فدى یانه‌ى پێشمه‌رگه له‌و گه‌شته‌دا بكه‌م و هاوكارى و دڵسۆزیان به‌رامبه‌رم به‌رز ده‌نرخێنم، چونكه ئه‌وان به‌رده‌وام وه‌ك ئه‌ندامێكى وه‌فده‌كه ته‌ماشیان كردووم و منیش به‌ده‌ر له‌راپه‌راندنى كاره‌كه‌ى خۆم، به‌رده‌وام هاوكارى تیپه‌كه‌م كردووه‌و خۆم له‌وان به‌جیاواز دانه‌ناوه.