| یانه‌ى به‌ختیارى یاریگاى نییه |
|
|
| Friday, 01 August 2008 | |
|
یانه‌ى به‌ختیارى كه له دواى راپه‌رینى 1991 به‌دواوه‌و هاته دامه‌زراندن تاراده‌یه‌ك یه‌كێك بوو له‌و یانانه‌ى كه له زۆربه‌ى خوله‌كانى كوردستان به‌شداریده‌كرد و له هه‌ندێك یاریشدا ئه‌نجامى به‌رچاوى هه‌بووه. پێكهاته‌ى زۆربه‌ى تیپه‌كانى ئه‌م یانه‌یه زۆرجار تووشى له به‌ریه‌ك هه‌ڵوشاندنه‌وه بۆته‌وه هۆكارى ئه‌مه‌ش بۆ كه‌مى تواناى دارایی و نه‌بوونى شوێن و یاریگاى تایبه‌ت به یانه‌كه ده‌گه‌رِایه‌وه، له كاتێكدا كه یانه‌كه خاوه‌نى تیپی زۆربه‌ى یارییه وه‌رزشییه‌كانه. نه‌جات عه‌بدولرحمان ئه‌ندامى ئیداره‌یی و سه‌رپه‌رشتیارى تیپی تۆپی پێ یانه‌ى به‌ختیارى تایبه‌ت ووتى: تائێستا ئێمه ته‌نها یانه‌ین له سلێمانى كه یاریگامان نییه ، هه‌وڵى زۆرمانداوه به‌لاَم بێ سودبوه بۆیه داوا ده‌كه‌م له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه‌هاوكاریمان بكه‌ن به‌دابینكردنى یاریگایه‌ك بۆ یانه‌كه‌مان ئێستا به سوپاسه‌وه كه كاك رزگاربه چه‌ند سه‌عاتێك له یاریگاى چیا بۆ مه‌شق و راهێنان هاوكاریی كردوین.
تیپی تۆپی پێی به‌ختیارى بۆ مه‌به‌ستى خۆئاماده‌كردن بۆخولى وه‌رزى نوێ له یاریگاى چیا هه‌فته‌ى سێ رۆژ راهێنان ده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵێك لاویان له تیپه‌كه كۆكردۆته‌وه ئه‌مه جگه له یاریزانانى تیپه وه‌رزشیه‌كانی تر كه سه‌رقاڵى ئاماده‌یین بۆ خوله‌كانى كوردستان.
|
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









سلێمانى /سدیق عه‌واڵى
لوقمان حه‌سه‌ن یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى تۆپی پێ یانه‌كه له لێدوانێكیدا نیگه‌رانى خۆی ده‌ربرِى به‌وه‌ى كه وه‌ك پێویست له‌لایه‌ن لێپرسراوانى وه‌رزشه‌وه ئاورِیان لێنادرێته‌وه و یارمه‌تییان ناده‌ن.