|
هه‌ولێر‌و جه‌وییه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن |
|
|
|
Friday, 01 August 2008 |
|
تیپی هه‌ولێر‌و قوه جه‌وییه سبه‌ی (شه‌ممه) له‌چوارچێوه‌ی كێبه‌ركێی خولی بژارده‌ی تۆپی پێ له‌پاریگای شه‌عب له‌به‌غدا به‌یه‌كده‌گه‌ن كه (31)ه‌مین یارییه له‌نێوان هه‌ردوو تیپدا‌و هه‌ولێر پیِشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مه به (11) خاڵ‌و قوه جه‌وییه‌ش (10) خاڵی هه‌یه.
بۆ یه‌كه‌مجار هه‌ردوو تیپ له‌وه‌رزی 1987-1988 دا پێكگه‌یشتن‌و له‌و یارییه‌دا جه‌وییه به ئه‌نجامی 2-1 سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد. له‌ماوه‌ی (20) ساڵی رابردودا هه‌ولێر‌و جه‌وییه (30) یارییان پێكه‌وه كردوه كه (26) یاریی له‌چوارچێوه‌ی خولی یانه‌كاندا بوه‌و (4) یارییه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌پاڵه‌وانێتیی جامی عیراقدا بو. تیپی قوه‌ی جه‌وییه له (23) یاریدا سه‌ركه‌وتنی تۆماركردوه‌و هه‌ولێر ته‌نیا (3) یاریی بردۆته‌وه.
جه‌وییه تا ئیستا (70) گۆڵی له یارییه‌كانیدا له‌گه‌ڵ هه‌ولێر تۆماركردوه به‌ڵام هه‌ولێر (19) گۆڵی تۆماركردوه.
دوا یاری كه له‌نێوان هه‌ردوو تیپدا ئه‌نجامدرا له‌پۆناغی یه‌كه‌می خولی ئه‌م وه‌رزه‌دا بو له‌یاریگای هه‌ولێر‌و له‌و یارییه‌دا هه‌ولێر به دوو گۆڵ سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد.
|