| Pukmedia وگه‌لى كوردستان سه‌ركه‌وتن |
|
|
| Thursday, 31 July 2008 | |
|
دواى ئه‌وه‌ى رۆژێك پشووبوو بۆ تیپه‌كان رۆژى 31/7له یاریگاى یانه‌ى وه‌رزشى نه‌ورۆز له میانه‌ى یارییه‌كانى خولى راگه‌یاندنه‌كاندا كه لیژنه‌ى سلێمانى كۆمه‌ڵه‌ى رۆژنامه‌نوسانى وه‌رزشى كوردستان به هاوكارى رێباز فاوه‌نده‌یشن سه‌رپه‌رشتى ده‌كات. له یه‌كه‌م یارییدا دوو تیپی راگه‌یاندنى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى و ئێزگه‌ى ده‌نگى گه‌لى كوردستان له یارییه‌كى زۆر به‌هێزو پرِ ركابه‌رییدا به یه‌كگه‌یشتن ، دواى نیشاندانى ئاستێكی به‌رزى دوو تیپ له‌كاتێكدا هه‌ردوولا له كاتی یاساییدا به 1 گۆڵ به‌رامبه‌ر بوون دواتر به په‌ناڵتى ده‌نگى گه‌لى كوردستان 2 _ 1 یارییه‌كه‌ى له به‌رژه‌وه‌ندى خۆى كۆتایی هێنا . له دووم یاریشدا تیپی پێگه‌ى pukmedia دواى ئه‌وه‌ى له‌یارییه‌كى ماراسۆنیدا به تیپی راگه‌یاندنى سۆسیالیست گه‌یشت توانى به په‌ناڵتى و به‌ئه‌نجامى 3 _1 یارییه‌كه برێته‌وه پاش ئه‌وه‌ى له كاتى یاسایی به 3 گۆڵ یه‌كسانبون .
به‌مشێوه‌یه تیپه‌كانى راگه‌یاندنى بزوتنه‌وى ئیسلامى و سوسیالیست خوله‌كه‌یان جێهێشت . رۆژى شه‌مه 2/8 ئه‌م یارییانه له یاریگاى یانه‌ى وه‌رزشى نه‌ورۆز ده‌كرێن: ده‌نگى گه‌لى كوردستان _ سه‌ته‌لایتى گه‌لى كوردستان سه‌عات 3 ى پاش نیوه‌رۆ Pukmedia_ راگه‌یاندنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى سه‌عات 4 ى پاش نیوه‌رۆ |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









سلێمانى / سدیق عه‌واڵى
له دووم یاریشدا تیپی پێگه‌ى