| |
|
|
| |
|
|
| |
|
|
جێگری سه‌رۆكی رۆژنامه‌نوسانی وه‌رزشی |
|
|
|
Wednesday, 30 July 2008 |
|
جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نوسانی وه‌رزشیی كوردستان، رۆژی سێشه‌ممه، ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌و هۆكاره‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ كاری تایبه‌تی خۆی، به‌ڵام ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه كاركردن له‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌دا به‌هۆی باڵاده‌ستیی حیزبه‌وه زه‌حمه‌ت بووه.
سامان عه‌بدوڵا بریفكانی له‌و باره‌یه‌وه به ئاژانسی (ده‌نگه‌كانی عێراق)ی راگه‌یاند "به هۆكاری تایبه‌ت و سه‌رقاڵیی زۆره‌وه ناتوانم له پۆستی جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نوسانی وه‌رزشیی كوردستان به‌رده‌وام بم، بۆیه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆمم پێشكه‌ش كرد."
وتیشی "بیروڕای ته‌سكی حزبایه‌تی باڵی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌كه‌دا كێشاوه و كاركردن له‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌دا له ئێستا و داهاتوودا به زه‌حمه‌ت و سه‌خت ده‌زانم."
بریفكانی ئه‌وه‌شی به دوور زانی له ئێستا یان له داهاتوودا كار له هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیی وه‌رزشیدا بكات و وتی "له ئێستا و داهاتوودا ئاماده‌نییم له هیچ سه‌ندیكا و كۆمه‌ڵه‌یه‌كدا كه په‌یوه‌ندیی به كاری رۆژنامه‌نوسانی وه‌رزشییه‌وه هه‌بێت، كار بكه‌م."
كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نوسانی وه‌رزشیی كوردستان له 12-7-2006 دامه‌زراوه و له‌ژێر چه‌تری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستاندا كار ده‌كات، پارساڵیش به‌هۆی لاوازیی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵه‌كه‌وه چه‌ند رۆژنامه‌نوسێكی وه‌رزشیی دیكه به شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن ده‌ستنیشان كران.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئاشكرای كرد كه "سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی وه‌رزشیی كوردستان بڕیاری داوه له سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلولی داهاتوودا كۆنفراس بۆ كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی كوردستان ساز بكات و ده‌سته‌یه‌كی نوێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه ده‌ستنیشان بكات."
سه‌رچاوه‌كه، كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، رونیشیكرده‌وه كه "سه‌ندیكا كار بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه كۆمه‌ڵه‌ش به هاوشێوه‌ی سه‌ندیكا، ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌بردنی به ته‌وافوق دابنرێت و هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان تیایدا به‌شدار بن، هاوكات مه‌رجیشی بۆ ئه‌م كاره داناوه كه ده‌بێت سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و ئه‌مینداری دارایی كۆمه‌ڵه‌كه له هه‌ولێر بن."
|
|
|
نوێترین په‌یام |
|
په‌یامی نوێ نیه |
|
|
|
|