| |
|
|
| |
|
|
| |
|
|
عێراق به‌شداری له‌ئۆڵۆمیاتی په‌كین ده‌كات |
|
|
|
Wednesday, 30 July 2008 |
|
لیژنه‌ی ئۆلۆمپی نێوده‌وڵه‌تی،بشه‌وی رابردوو، ره‌زامه‌ندی نیشاندا عێراق له خولی ئۆلۆمپیادی په‌كین به‌شداری بكات دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو بڕیاری دورخستنه‌وه‌ی وه‌رزشوانانی عێراقی ده‌ركرد له‌و خوله‌دا به‌بیانوی ده‌ستێوه‌ردانی حكومه‌ت له كاروباری لیژنه‌ی ئۆلۆمپی عێراقیه‌وه .
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی نێوده‌وڵه‌تی "رێككه‌وتنێك له نێوان حكومه‌تی عێراقی‌و لیژنه‌ی ئۆلۆمپی نێوده‌وڵه‌تی ئیمزاكرا سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی وه‌رزشوانانی عێراق له یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیادی په‌كین 2008دا."
به‌پێی هه‌واڵه‌كه "شاندی حكومه‌تی عێراقی‌و سه‌رۆكی ئۆلۆمپی نێوده‌وڵه‌تی جاك رۆگ له باره‌گای لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نێوده‌وڵه‌تی له شاری لۆزان كۆبونه‌وه‌و تیایدا شاندی عێراق قایل بوو به گرتنه‌به‌ری ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه‌له‌سه‌ریه‌تی به‌جێی بگه‌یه‌نێت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیانه."
وه‌رزشوانانی عێراق له‌ژێر ئاڵای عێراقی به‌شداری له خولی په‌كیندا ده‌كه‌ن به‌سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌رانی عێراقی ئه‌وانه‌ی كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئۆلۆمپی نیشتیمانی عێراقه‌وه هه‌ڵبژێردراون.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا رۆگ وتویه‌تی "ئێمه به‌رده‌وام وتومانه كه ده‌مانه‌وێت وه‌رزشوانانی عێراق له په‌كین ببینین له ژێر ئاڵای وڵاته‌كه‌ی خۆیاندا بن."
له‌لایی خۆشیه‌وه وه‌زیری وه‌رزش‌ولاوانی عێراق جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر ته‌ئكیدیكرده‌وه كه لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نێوده‌وڵه‌تی ره‌زامه‌ندی نیشاندا كه عێراق له ئۆڵۆمپیاده‌كه‌دا به‌شداربێت.
وتیشی "وته‌بێژی حكومه‌تی عێراقی عه‌لی ده‌باغ‌و پسپۆڕی وه‌رزشی باسل عه‌بدولمه‌هدی‌و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی وه‌رزش‌ولاوان حسێن یونس دوێنێ(سێشه‌ممه) له‌گه‌ڵ جاك رۆگ له باره‌گای ئۆڵۆمپی نێوده‌وڵ‌تی له شاری لۆزان كۆبونه‌وه."
روونیشكرده‌وه كه هه‌ردوولا له‌سه‌ر شێوازێك رێككه‌وتوون واتر ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ئاشكراده‌كرێت.
جێگه‌ی باسه به‌ڕێوبه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نێوده‌وڵه‌تی بێری میرۆ‌و به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ری گشتی ئه‌نجومه‌نی ئۆڵۆمپی ئاسیایی حوسێن موسلیم به‌ره‌به‌یانی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، له‌نامه‌یه‌كدا بۆ وه‌زیری وه‌رزش‌و لاوانی عێراق و بریكاری سكرتێری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق عه‌لی موحسین ئیسماعیل رایانگه‌یاندبوو كه "به‌داخه‌وه ئه‌و نامه‌یه‌ی كه له 17/7/2008 بۆ ئێمه‌تان ناردووه وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی ئێمه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه‌كه تیایدا بۆ بریكاری سكرتێری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق عه‌لی موحسین ئیسماعیل نێردرابوو، دواتی مۆڵه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌ش 21/7/2008 بوو، به‌ڵام كاته‌كه به‌سه‌رچوو."
له‌نامه‌كه‌دا رونكراوبوه‌وه كه "له‌ده‌ره‌نجامی ئه‌و رووداوه‌دا بڕیاره‌كه‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزیی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامێتی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیی عێراق كه له 6/4/2008 ده‌رچوو بوو، بوو به بڕیارێكی فه‌رمی."
بڕیاروایه خولی ئۆڵۆمپیادی په‌كین له‌ماوه‌ی نێوان 8تا 24ی ئاب ده‌ستپێبكات‌و 202 وڵات به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن، واش بڕیاره عێراق به حه‌وت وه‌رزشوان له‌یاریی جۆراوجۆردا به‌شداری له‌م خوله‌دا بكات كه پێكهاتبوون له دانا حوسێن‌و عه‌لی محه‌مه‌د فاخر‌و حه‌یده‌ر ناسر‌و حه‌یده‌ر نه‌وزاد‌و هه‌مزه حوسێن‌و عه‌لی عه‌دنان‌و سواره محه‌مه‌د.
|
|
|
نوێترین په‌یام |
|
په‌یامی نوێ نیه |
|
|
|
|