| پارێزگاران و یاریگا سپۆرت ماڵئاواییان كرد |
|
|
| Wednesday, 30 July 2008 | |
|
رۆژى29/7 له یاریگاى یانه‌ى وه‌رزشى پێشمه‌رگه له شه‌كره‌كه له میانه‌ى خولى راگه‌یاندنه‌كاندا كه راسته‌وخۆ رێباز فاوه‌نده‌یشن له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى سلێمانى كۆمه‌ڵه‌ى رۆژنامه‌نوسانى وه‌رزشى كوردستان به‌رێوه‌ی ده‌بات.. له دوو یاری تر‌ى خوله‌كه‌دا، تیپی پێگه‌ى pukmedia و یاریگاسپۆرت له‌یه‌كێك له یارییه‌كانى خولى مینى فوتبۆڵى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندندا به‌یه‌كگه‌یشتن ئه‌مه‌و دواى باشترین یاری كه له به‌رامبه‌ر یاریگا سپۆرت نیشانی‌دا تیپیpukmedia توانى به‌ئه‌نجامى 4 _ 3 گۆڵ یارییه‌كه برێته‌وه ، به‌مجۆره یاریگا سپۆرت خوله‌كه‌ى جێهێشت.
لیژنه‌ى خوله‌كه برِیاریدا رۆژى چوارشه‌مه 30/7 پشووى تیپه‌كان بێت : یارییه‌كانى رۆژى پێنج شه‌مه 31/7به‌مشێوه‌یه له یاریگاى یانه‌ى نه‌ورۆزى سلێمانى ئه‌نجامده‌درێن: راگه‌یاندنى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى _ ئێزگه‌ى ده‌نگى گه‌لى كوردستان سه‌عات 3 پاش نیوه‌رۆ پێگه‌ى pukmedia _ راگه‌یاندنى سوسیالیست سه‌عات 4 پاش نیوه‌رۆ |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









سلێمانى / سدیق عه‌واڵى
دووه‌م یارییش راگه‌یاندنى پارێزگاران و تیپی راگه‌یاندنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى ئه‌نجامیاندا له‌پاش یارییه‌كى ئاست به‌رزدا راگه‌یاندنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كه به‌تایبه‌ت له‌تایمى دووه‌مدا كونترۆڵى كردبوو توانى به 6 _ 3 گۆڵ یارییه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆى كۆتایی بهێنێت ، به‌و جۆره‌ش راگه‌یاندنى پارێزگاران ماڵئاوایی له خوله‌كه كرد.