| به‌رازیل به‌سێ گۆڵ له سه‌نگافوره‌ی برده‌وه |
|
|
| Monday, 28 July 2008 | |
|
هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی به‌رازیل كه (كارلۆس دۆنگا) راهێنه‌ریه‌تی و (رۆناڵدینهۆ) كاپتنی تیپه‌كه‌یه‌و هه‌ریه‌كه له (پاتۆ) و (دیگۆ) و (مارسیلیۆ) و چه‌ندین یاریزانی به‌توانای تر یاری تێدا ده‌كه‌ن توانیان به سێگۆڵی خاوێن یاریه‌كه به‌سودی خۆیان كۆتایی پێ‌بێنن. گۆڵی یه‌كه‌می به‌رازیل یاریزانی یانه‌ی ڤێرده‌ربریمه‌نی ئه‌ڵمانی (دیگۆ) به‌لێدانێكی به‌هێز له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزاوه له‌خوله‌كی (21)ی یاریه‌كه تۆماری كرد، پاشان رۆناڵدینهۆ یاریزانی نوێی یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی له خوله‌كی (27) گۆڵی دووه‌می به‌رازیلی تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م (2-0) به‌سوودی به‌رازیل كۆتایی هات.
جێی باسه هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له ئۆڵۆمپیاتی به‌یجین له گروپی سێیه‌م شانبه‌شانی هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی ( به‌لجیكا ، چین ، جامایكا) یاری ده‌كات. ئا/بێوه‌ی |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









له‌چوارچوێوه‌ی خۆ ئاماده‌كاريه‌كانی بۆ یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیاتی به‌یجینی (2008)،ئه‌مرۆ له‌یاریه‌كی دۆستانه‌دا تیپی تۆپی پێی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی به‌رازیل ، به سێ گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نگافوره‌ی برده‌وه.
له‌گێمی دووه‌میشدا به‌رازیلیه‌كان له‌خوله‌كی (79)دا له رێگه‌ی یاریزان (جۆ)وه گۆڵی سێیه‌می یاریه‌كه‌و تاكه گۆڵی گێمه‌كه‌یان تۆماركرد‌و ، یاریه‌كه‌ش (3-0) له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆلۆمپی به‌رازیل كۆتایی هات.