| هه‌ڵگورد مه‌لا محه‌مه‌د بۆنده‌كه‌ی نوێ كرده‌وه |
|
|
| Monday, 28 July 2008 | |
|
دواجار یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت و بۆندی یاریزانی به‌تواناو هێرشبه‌ری یانه‌كه هه‌ڵگورد مه‌لا محه‌مه‌د نوێ بكاته‌وه. له لێدوانێكیدا (مه‌لا جه‌بار) سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی رایگه‌یاند توانیمان بۆندی هێرشبه‌ری به‌توانا (هه‌ڵگورد مه‌لا محه‌مه‌د) بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رزی تر تازه بكه‌ینه‌وه بێ ئه‌وه‌ی نرخی بۆندو موچه‌ی مانگانه‌ی رابگه‌یه‌نێت. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند هه‌لگورد یانه‌ی سلێمانی به‌ماڵی خۆی ده‌زانێت و پێی ووتوین كاغه‌زی سپی تان بۆ ئیمزا ده‌كه‌م ، له‌تازه‌كردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌شدا هیچ گرنگیه‌كی به نرخی بۆند و موچه‌ی مانگانه‌ی نه‌داوه.
جێی باسه هه‌ڵگوردی مه‌لا محه‌مه‌د گۆڵكارێكی به‌تواناو یاریزانێكی لێوه‌شایه‌وه چه‌ندین گۆڵی گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی بۆ یانه‌ی سلێمانی تۆمار كردووه. به‌تازه كردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی سلێمانی ، هه‌وڵی سه‌رجه‌م ئه‌و یانانه پوچه‌ڵ بوونه‌وه كه‌ده‌یانویست هه‌ڵگورد ببه‌نه ریزه‌كانیانه‌وه له سه‌روشیانه‌وه چه‌ند یانه‌یه‌كی وولاَتی قه‌ته‌ر و چه‌ند یانه‌یه‌كی به‌هێزی كوردستان. |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









سلێمانی / بێوه‌ی ئه‌حمه‌د
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته هه‌ڵگورد پشوو ده‌دات ، چونكه پێكانی هه‌یه‌و له‌به‌ر خۆشه‌ویستی بۆ كوردستان ، له‌گه‌ڵ تیپی تۆپی پێی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان به‌شداری جامی ڤیڤای كردووه، كه ئه‌و كات پێكانی هه‌بووه ، سه‌رارِای ئه‌وه‌ش به پێكراوی توانی سێ گۆڵ بۆ هه‌ڵبژارده‌كه له‌پاڵه‌وانێتی ناوبراو دا تۆماربكات.