| تۆپی ده‌ستی سلێمانی له‌خۆئاماده‌كردندایه |
|
|
| Monday, 28 July 2008 | |
|
تیپی تۆپی ده‌ستی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی پاڵه‌وانی وه‌زری پێشوی خولی یانه‌كانی عێراق ، به‌مه‌به‌ستی خۆئاماده‌كردن بۆ خولی بژارده‌ی یانه‌كانی عێراق رۆژانه له‌یاریگای كراوه‌ی یانه‌كه راهێنانه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات. له‌لێدوانێكیدا (ئاوات محه‌مه‌د فه‌قێ) راهێنه‌ری تیپه‌كه ئاشكرای كرد، تیپه‌كه‌یان بۆ خولی بژارده هیچ گرێبه‌ستێكی نوێی ئه‌نجام نه‌داوه‌و هۆكاره‌كه‌شی گه‌رِانده‌وه بۆ تۆكمه‌یی پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌و نه‌بونی هیچ بۆشاییه‌ك له‌ریزه‌كانیدا. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند رۆژانه‌و بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر راهێنانه‌كانمان ئه‌نجامده‌ده‌ین و به‌نیازین بۆ دووه‌مین جار له‌سه‌ر یه‌ك نازناوی خوله‌كه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین و پارێزگاری له‌نازناوه‌كه بكه‌ین.
یاریه‌كانی گروپی دووه‌میش كه پێكهاتووه له‌یانه‌كانی (سیروانی نوێ ، نه‌جه‌ف ، جه‌یش ، كوفه ، سه‌ماوه ، ئه‌هلی ، موسته‌قبه‌ل) هه‌ر له‌شاری به‌غداو به‌لاَم له‌به‌رواری (10،8،2008) به‌رِێوه‌ده‌چێت. |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









سلێمانی / بێوه‌ی ئه‌حمه‌د
جێی باسه تیپی تۆپی ده‌ستی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی له‌گروپی یه‌كه‌مداو شانبه‌شانی یانه‌كانی (شورته، كه‌رخ ، فتوه ، كه‌ربه‌لا ، نه‌وتی باشور ، میسان) یاری ده‌كات و یاریه‌كانی ئه‌م گروپه‌ش له به‌رواری(21،8،2008) له‌به‌غدای پایته‌خت به‌رِێوه‌ده‌چێت.