| به‌رازیل بووه پاڵه‌وانی تۆپی پێی كه‌نار ده‌ریا |
|
|
| Monday, 28 July 2008 | |
|
یاری كۆتایی له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و ئیتاڵیادا بوو، ئه‌مه‌ی دوه‌میان یه‌كه‌مین جار ده‌گاته یاری كۆتایی ، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌وه به‌رازیلیه‌كان بالاَده‌ستی خۆیان به‌سه‌ر یاریه‌كه‌دا كێشا‌و توانیان پێنج گۆڵی یه‌ك له‌دوای یه‌ك تۆنار بكه‌ن . پاش تۆماركردنی پێنج گۆڵ به‌رازیلیه‌كان كشانه‌وه‌و ئیتاڵیه‌كان كه‌وتنه گه‌رِ ، سه‌ره‌نجام ئیتاڵیه‌كان توانیان سێ گۆڵ تۆمار بكه‌ن، به‌لاَم ئه‌مه به‌س نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ببنه پاڵه‌وانی جیهان و نازناوه‌كه له‌به‌رازیلیه‌كان بسه‌نن. گۆڵه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له‌لایه‌ن یاریزانان (برۆنۆ) له‌خوله‌كه‌كانی(8و14)، (سیدنی) له‌خوله‌كه‌كانی(21و23)و ئاندرێ له‌خوله‌كی(28)دا تۆماركران. گۆڵه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیاش له‌لایه‌ن یاریزانان (بالمتچی) له‌خوله‌كی(29)و باسكۆلی له‌خوله‌كی(33)و مارادۆنا له‌خوله‌كی(34)دا تۆماركران.ئا/بێوه‌ی |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









بۆ سێیه‌مین جار له‌سه‌ر یه‌ك تیپی تۆپی پێی كه‌نار ده‌ریای هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل بووه پاڵه‌وانی جیهان و نازناوی مۆندیالی ده‌سته‌به‌ر كرد.