| |
|
|
| |
|
|
| |
|
|
چوارگۆشه‌ی زێرینی فوتساڵ له‌سلێمانی ده‌كرێ |
|
|
|
Monday, 28 July 2008 |
|
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له‌یانه‌كانی نه‌ورۆز له‌گروپی باكور‌و شورته له‌گروپی ناوه‌ڕاست‌و به‌سرا له‌گروپی باشور‌و ئه‌لداغره له‌گروپی فوراتی ناوه‌ڕاست، بۆ قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی بژارده‌ی عێراق بۆ فوتساڵ سه‌ركه‌وتن، یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق بڕیاری دا یارییه‌كانی ئه‌و قۆناغه له‌رۆژی 10/8 له‌شاری سلێمانی ئه‌نجامبدرێت.
سۆران عومه‌ر سه‌رپه‌رشتیاری تیپی فوتساڵی یانه‌ی نه‌ورۆز، رۆژی یه‌كشه‌ممه، به‌ئاژانسی (ده‌نگه‌كانی عێراق)ی راگه‌یاند "لیژنه‌ی فوتساڵی سه‌ر به‌یه‌كێتی تۆپی پێی عێراقی ئاگاداریكردینه‌وه كه یه‌كێتی ناوبراو ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌وه نیشانداوه قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێرین‌و یاری كۆتایی خولی فوتساڵی نوخبه‌ی عێراق له‌رۆژی 10/8 له‌سلێمانی ئه‌نجامبدرێت".
سۆران عومه‌ر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد "ئه‌و بڕیاره دوای ئه‌وه‌هات كه یانه‌ی نه‌ورۆز داوایه‌كی پێشكه‌شكردبوو تاوه‌كو یارییه‌كانی ئه‌و قۆناغه به‌هۆی بارودۆخی ئه‌منییه‌وه بكه‌وێته شاری سلێمانی".
یارییه‌كانی فوتساڵ له‌ناو یاریگای بچوكی تۆپی ده‌ستدا ئه‌نجامده‌درێن، كه تیایدا چوار یاریزان‌و گۆڵچییه‌ك یاریده‌كه‌ن‌و گۆرینی یاریزانیش ئازاده، هه‌ر گێمێكیش 25 ده‌قه‌یه‌و یارییه‌كه‌ش یاسا‌و رێسای خۆی هه‌یه.
ئه‌مه دووهه‌م ساڵه ئه‌م خوله له‌عێراق ئه‌نجامده‌درێت، ساڵی 2007 یانه‌ی شورته‌ی عێراق پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناو، دوابه‌دوای ئه‌ویش به‌سرا به‌پله‌ی دووهه‌م‌و فتوه‌ی موسڵ به‌پله‌ی سێهه‌م هات.
له‌پاڵه‌وانێتی ئه‌مساڵدا تیپه‌كان له‌چوار كۆمه‌ڵه‌دا رێكخرابوون كه بریتیبوون له‌كۆمه‌ڵه‌ی باكور‌و كۆمه‌ڵه‌ی باشور‌و كۆمه‌ڵه‌ی به‌غداو كۆمه‌ڵه‌ی فوراتی ناوه‌راست.
كۆمه‌ڵه‌ی باشور بریتیی بوو له یانه‌كانی به‌سرا، نه‌وتی میسان، كوت، زیقار. كۆمه‌ڵه‌ی ناوه‌راستیش بریتی بوو له‌یانه‌كانی پۆلیس‌و كه‌رخ‌و به‌غدای نوێ‌و ئه‌لمصافی.
ده‌رباره‌ی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی فوراتی ناوه‌راست‌و باكوریش، له كۆمه‌ڵه‌ی فوراتی ناوه‌راست له‌یانه‌كانی، جه‌ماوه‌ری كه‌ربه‌لاو ئه‌لته‌زامونی حله‌و سه‌ماوه‌و ئه‌لداغره پێكهاتبوون. هه‌رچی كۆمه‌ڵه‌ی باكوریشه له‌یانه‌كانی نه‌ورۆز واته ئه‌زمه‌ری كۆن‌و، نه‌ینه‌واو دیاله‌و ئه‌نبار پێكهاتبوون.
|
|
|
نوێترین په‌یام |
|
په‌یامی نوێ نیه |
|
|
|
|