| كوردستانى نوێ بۆ چوارگۆشه‌ى زێرین |
|
|
| Sunday, 27 July 2008 | |
|
لیژنه‌ى سلێمانى كۆمه‌ڵه‌ى رۆژنامه‌نوسانى وه‌رزشى كوردستان به سه‌رپه‌رشتى راسته‌وخۆى رێباز فاوه‌نده‌یشن به‌رده‌وامه له به‌رێوه‌بردنى یارییه‌كانى خولى تۆپی پێی (مینى فوتبوڵ )ى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنى له سلێمانى . ئه‌مه‌و رۆژى 27/7 له یاریگاى چیمه‌نى ده‌ستكردى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له شه‌كره‌كه دوو یاری تر ئه‌نجامدران ، له‌یه‌كه‌م یارییدا هه‌فته‌نامه‌ى هاولاَتى و راگه‌یاندنى سوَسیالیست له یارییه‌كى یه‌كلا كه‌ره‌وه‌دا گه‌یشتن به‌یه‌ك تیپی سوَسیالیست باشتر یاریی پێشكه‌شكرد تا له هاولاَتى بۆیه فشاره‌كانى سوسیالیست وایكرد ده‌رئه‌نجامى بردنه‌وه‌ى 4_ سفر به سودى تیپی سوسالیست لێبكه‌وێته‌وه.به‌مه‌ش تیپی هه‌فته‌نامه‌ى هاولاَتى بووه تیپی چواره‌م كه‌خوله‌كه جێبهێڵن له پاش تیپیه‌كانى په‌روه‌رده‌و دیموكراسیخوازان وكه‌ناڵی زاگرۆس له سلێمانى .
به‌مجۆره تیپی كوردستانى نوێ له پاڵ هه‌فته‌نامه‌ى چاو‌دێر بۆ چوار گۆشه‌ى زێرِین سه‌ركه‌وت. یارییه‌كانى 28/7به‌مشێوه‌یه له یاریگاىچیمه‌نى ده‌ستكردى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ئه‌نجامده‌درێن: راگه‌یاندنى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى _ راگه‌یاندنى ئازادى سه‌عات 4 ئێواره كه‌ناڵى سپۆرت _ سه‌ته‌لایتى گه‌لى كوردستان سه‌عات 5 ئێواره |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









سلێمانى / سدیق عه‌واڵى
دووه‌م یارییش كوردستانى نوێ و كه‌ناڵى كوردسات ئه‌نجامیاندا ، هه‌ر دووتیپ یارییه‌كى تا ئاستێكى زۆر باشیان نیشاندا و له‌ململانێی به‌رده‌وامدابون تا له‌كاتی یاسایی به دوو گۆڵ یه‌كسانبون ، سه‌باح حمه ره‌زا ناوبژیوانى یارییه‌كه په‌ناى برده به‌رلێدانى په‌ناڵتى له‌دوا ئه‌نجامدا یارییه‌كه‌ش به سه‌ركه‌وتنى تیپی رۆژنامه‌ى كوردستانى نوێ 2 _1 گۆڵ كۆتایی هات.