| پشتگیری ماڵپه‌ری یانه‌ی سلێمانی |
|
|
| Sunday, 27 July 2008 | |
|
هه‌روه‌ك ئاشكرایه ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی كه له‌بواری وه‌رزشدا له‌هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن، به‌ژماره كه‌من ، به‌لاَم له‌بواری كاردا چالاك و جێ ده‌ستیان دیاره و كاری زۆریش كراوه‌و ده‌شكرێت و زۆرینه‌شیان ئه‌و كار‌و خزمه‌ته‌ی ده‌یكه‌ن ته‌نیاو ته‌نیا بۆ خزمه‌ت كردنی بواری راگه‌یاندی وه‌رزشی و وه‌رزشی وولاَته‌كه‌مانه به‌گشتی و هیچ كاتێك ئه‌و كار‌و خزمه‌ته‌ی كه كراوه بۆ گیرفان پرِ كردن و خۆبردنه پێشه‌وه نه‌بووه و ناشبێت، سه‌ربه‌رزیشین به‌وه‌ی كه راستی و واقیع چۆنه نوكی پێنوسه‌كانمان وا په‌رِه سپیه‌كانی ره‌ش كردۆته‌وه‌و جیاوازی و حیزبچێتی وشارچێتیمان نه‌كردووه‌و ناشی كه‌ین . له‌كۆتاییدا ئێمه له ماڵپه‌ری ره‌سمی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی ملكه‌چی هه‌ربرِیارێكین كه سه‌ندیكای رۆژنانه‌نوسانی وه‌رزشی كوردستان بریاری له‌سه‌ر بدات و به‌هه‌موو توانایه‌كمانه‌وه پشتگیری لێده‌كه‌ین. له‌گه‌ڵ رِێزماندا. |
| دواتر > |
|---|









به‌ناوی به‌رِێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ری یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانییه‌وه، پشتگیری و پشتیوانی خۆمان بۆ سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی وه‌رزشی كوردستان، رِاده‌گه‌یه‌نین و ، دژی هه‌ر برِیارێكی پێشوه‌ختین كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نوسانی كوردستانه‌وه ده‌ربچێت ،كه به بێ گه‌رِانه‌وه بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نوسانی وه‌رزشی كوردستان بێت.