| كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نوسانی وه‌رزشی |
|
|
| Sunday, 27 July 2008 | |
|
دواى سلاَو... هاورِێیان وه‌ك ئاگادارن له هه‌ڵوێستێكى مێژووى و هه‌ست كردن به‌و زوڵم و بهشخوراویهى به‌رامبه‌ر رِۆژنامهنوسانى وه‌رزشى ده‌كرا و نه‌بونى رِێكخراوێك كه بتوانێت داكۆكى بكات له توێژى رِاگهیاندنكارانى وه‌رزشى له كوردستان، جوڵه‌یه‌كى ئیجابى له سلێمانى ده‌ستى پێكرد پاشان گه‌یشته هه‌ولێر و دواجار سه‌ندیكا ناچاركرا به دروستكردنى كۆمه‌ڵه‌ى رِۆژنامهنوسانى وه‌رزشى كوردستان، گه‌رچى له كۆنفرانسه‌كه‌دا زۆرێك له كاره‌كانى به دڵى ئێمه نه‌بوون هه‌ر له( ناو و دهسهلاَت و كه‌سه‌كان و چه‌ندین شتى تر) بهلاًَم وه‌ك هه‌نگاو و قۆناغى یه‌كه‌م ئه‌و ئه‌نجامانه‌مان په‌سه‌ند كرد له 12/7/2006 ، بهلاَم به داخه‌وه ده‌سته‌ى بهرِێوهبردن كارا نه‌بوون و زۆریان وازیان لێهێنا، توانیمان له مانگى 2/2008 ئه‌م ده‌سته‌یه متوربه بكه‌ین به كۆمه‌ڵێكى باش له رِاگهیاندنكارانى وه‌رزشى چالاك ، له‌گه‌ڵ چالاك بوونى كۆمه‌ڵه‌كه و ئه‌نجامدانى چه‌ند كارێكى زۆر گه‌وره وباش كه له ئێستا و داهاتوویه‌كى نزیكدا ئه‌نجامه‌كه‌ى به كردار له ژیانى رِاگهیاندنكارانى كوردستان ده‌رده‌كه‌وێت، بهلاَم به داخه‌وه له ناو ده‌سته و سه‌ندیكادا كه‌سانێك چاویان به‌م كاره باشانه هه‌ڵنایه و كه‌وتنه پلان گێران به مه‌به‌ستى شكست هێنان به‌م كارانه و به‌م ده‌سته تازه‌یه ، دواجار سه‌ندیكاى رِۆژنامهنوسان بێ گهرِانهوه و رِا وه‌رگتن و هیچ حساب كردنێك بۆ كۆمه‌ڵه‌كه چه‌ندین برِیاریان داوه كه بهرِاى من به زهرهدى رِۆژنامهنوسان ده‌شكێته‌وه ، برِیارهكان بریتین له : 1- بچوكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌كه وه‌ك دهسهلاَت وناو، گۆرِینى به لیژنه‌ى رِۆژنامهنوسانى وه‌رزشى كوردستان. 2-له كاتێكدا بودجه‌ى مانگانه‌ى سه‌ندیكا له 35 ملیۆن دیناره‌وه كراوه به 85 ملیۆن دینار ، ئه‌وان برِیاریان داوه بودجه‌ى كۆمه‌ڵه له 1.5 له یه‌ك ملیۆن و نیوه‌وه بكه‌ن به 2 ملیۆن دینار . 3- به بێ رِهزامهندى كۆمه‌ڵه‌كه برِیاریانداوه كه مانگى 9 كۆنفرانس بكرێت ، نه‌ك بۆ به‌هێز كردنى كۆمه‌ڵه‌كه و هێنانى خه‌ڵكانێكى شیاو ، به‌ڵكو به مه‌به‌ستى بچوك كردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌كه بۆ لیژنه و دابه‌ش كردنى ئه‌ندامه‌كانى به گوێره‌ى حیزبه به‌شدار بوه‌كان له سه‌ندیكا. - ئه‌م كارانه و چه‌ندین كارى نه‌شیاو كه ده‌رده‌كه‌وێـت سه‌ندیكا هیچ نرخێك و به‌هایه‌ك بۆ رِاگهیاندن كارانى وه‌رزشى كوردستان دانانێت، پێویسته له‌م ساته مێژوویه‌دا هه‌موو لایه‌ك هه‌ڵوێستى خۆى دیارى بكات به شێوه‌یه‌ك كه له به‌رژه‌وه‌ندى گشتى رِاگهیاندن كارانى وه‌رزشى كوردستان بێت، من كه به‌ده‌ر له ویستى خۆم و به هه‌ڵبژاردن كرام بهسكرتێر ، ماوه‌یه‌كى زۆریشه به‌هۆى هه‌ندێ كێشه‌ى (حیزبى ، شارچێتى) ده‌مه‌وێت ده‌ست له‌م پۆسته هه‌ڵبگرم، كه جگه له‌ماندوو بونى زیاتر و به خهرجدانى كات و دارایی تایبه‌ت هیچ سودێكى تایبه‌تى نییه بۆ من ، ئێستاش وه‌ك هه‌ڵوێستى خۆم مومكین نییه و مه‌حاڵه هه‌تا من سكرتێر بم رِازى یان واژۆ بكه‌م یان به‌شدارى بكه‌م له كۆنفرانسێك بۆ له‌ناو بردنى ئه‌و هیوا و ئاواته‌ى كه به‌خشینى زۆرمان له پێناویدا داوه، له‌وانه‌شه ئێمه‌ش وه‌ك دامه‌زرێنه‌رانى ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه هه‌ڵه‌ى زۆرمان بێت بهلاَم به‌ش به‌حاڵى خۆمان سه‌ربه‌رزین به‌وه‌ى ئه‌وه‌ى پێمان كرابێت له ساتى ده‌ست به‌كار بونمان كردومانه وجێدهستیشمان دیاره به كۆمه‌ڵه‌كه‌وه كه دیاره ئه‌و كارانه له خۆوه نه‌هاتون و ماندوو بونى زۆرى ویستوه، له‌لایه‌ن هه‌ندێك له ده‌سته‌ى بهرِێوه بردن و رِاگهیاندنكارانێكیش له ده‌ره‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌كه ، بۆچونه‌كانى من له‌سه‌ر ئه‌م قۆناغه: - هاتنه ده‌ره‌وه له سه‌ندیكا و دروست كردنى رِێكخراوێكى نوێ :- ڕ- بهرِهزامهندى یه‌كێتى و پارتى و حیزبه‌كانى تر و خه‌ڵكانێكى بێلایه‌ن ، به شێوه‌یه‌ك چۆن له سه‌ندیكا پهیرِهو كراوه، یان به شێوه‌یه‌كى مۆدێرنه تر و جوانتر كه شوێنى خه‌ڵكى بێلایه‌نیش بێته‌وه. ب- دروستكردنى رِێكخراوێكى(N G O) ى سه‌ربه‌خۆ و وه‌رگرتنى مۆڵه‌تى فه‌رمى له حكومه‌ت به شێوه‌یه‌ك ده‌سته‌ى بهرِێوهبردن له خه‌ڵكانى (پسپۆر و ئازاد و ئازا ) پێك بهێنرێت.هیوادارم گشت لایه‌كتان هه‌ڵوێستى خۆتان بنوسن له‌م ساته مێژوویه‌دا و كه‌س ده‌ست نه‌گرێت به كلاَوى خۆیه‌وه تا با نه‌یبات چونكه باكه تازه كلاَوى هه‌موومانى فرِێداوه،كاتى ئه‌وه هاتووه رِێز له خۆمان و پیشه‌كه‌مان بگرین و به‌رامبه‌ره‌كانمان ناچار بكه‌ین كه رِێزمان بگرن و داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ بكه‌ن ، پێویسته پشتیوانى ده‌زگا وه‌رزشییه‌كان و لایه‌نه به‌رپرسه‌كان بۆخۆمان مسۆگه‌ر بكه‌ین كه كارێكى زۆر ئاسانه و چه‌ندین جار ئه‌وان به‌ڵێنى داكۆكى كردنیان پێداوین ، نابێت رِازى بین به ویستى تاكرِهوى هه‌ندێك له ناو سه‌ندیكادا كه پێیان وایه خۆیان تاقه سه‌رۆك و پێشه‌وا و دهمرِاستى گشت رِاگهیاندنكارانى هه‌رێمى كوردستانن، كه ئه‌م بۆچونه جگه له دورخستنه‌وه‌ى رِاگهیاندنكاران هیچى تر‌ى لێ سه‌وز نابێت له سه‌رده‌مێكدا كه به‌سه‌رده‌مى ئازادى و دیموكراسى و ئازادى رِادهبرین ناسراوه ، چه‌ندین رِێكخراوى حكومى و ناحكومى و سه‌فاره‌تى ولاَته گه‌وره‌كان چاودێرى رِهوتى رِاگهیاندن و ئازادى ده‌كه‌ن له كوردستاندا. ده‌توانن له رِێگهى رِۆژنامهو گۆڤارهكانتان و به‌رنامه‌كانتان، یان له رِێگهى ئه‌م لینكه <http://kwmeko.net/viewtopic.php?id=102>یان هه‌ر لینكێكى تر خۆتان دیارى بكه‌ن و بیر و بۆچونه‌كان بگۆرِینهوه به مه‌به‌ستى به‌دیهێنانى هیوا و ئاوات و ئامانجه‌كانى رِاگهیاندن كارانى وه‌رزشى له كوردستان. تێبینى ده‌توانن له رِێگهى ئه‌م ئیمیلهشهوه په‌یوه‌ندى بكه‌ین: ئه‌م ئیمه‌یڵه شاردواوه‌یه له مشه‌خۆره‌کان، پێویستت به یاڤا سکریپته بۆ بینینی
له‌گه‌ڵ رِێزى هاورِێتان زانا قادر |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









بهرِێزان و هاورِێیانى خۆشه‌ویستم