| |
|
|
| |
|
|
| |
|
|
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان هه‌ڵوه‌شایه‌وه |
|
|
|
Saturday, 26 July 2008 |
|
ئه‌ندامێكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، ئێواره‌ی شه‌ممه، ئاشكرایكرد یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و وابریاره، له‌ماوه‌ی ئه‌م 15 رۆژه‌دا فێركه‌رێكی نوێ‌و ئه‌ندامانی هه‌ڵبژارده‌یه‌كی نوێ ده‌ستنیشان بكات.
عومه‌ر خه‌تاب ئه‌ندامی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، به‌ئاژانسی (ده‌نگه‌كانی عێراق)ی راگه‌یاند "بریاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی یه‌كێتییه‌كه‌مان له‌شاری هه‌ولێر دراو، هه‌ر له‌هه‌مان كۆبونه‌وه‌ش یه‌كێتییه‌كه ره‌زامه‌ندی پیشاندا له‌سه‌ر به‌شداربون له‌خولێكی تری نێوده‌وڵه‌تی له‌ئێران".
ناوبراو وتیشی ئه‌و خوله "جگه له‌هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان، چوار هه‌ڵبژارده‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی روسیا‌و ئازرباینجان‌و ئێران تیایدا به‌شدارن".
سه‌باره‌ت هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی تیپی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان، ناوبراو رونیكرده‌وه "هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له‌پاڵه‌وانێتیی جامی جیهانیی ڤیڤا وه‌ك پێویست یارینه‌كرد‌و ئاستێكی باشی پیشاننه‌دا".
پێشتر به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی وه‌رزش‌و لاوانی كوردستان بۆ ئاژانسی (ده‌نگه‌كانی عێراق)ی ئاشكرا كرد كه وڵاتی ئێران داوه‌تنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان كردوه تاكو به‌شداری خولێكی نێوده‌وڵه‌تی بكات له‌ئێران.
رونیشیكرده‌وه "ئه‌و خوله كه له‌پێنج تیپ پێكهاتووه، له‌رۆژانی 23-30 مانگی داهاتوو (ئاب)، له‌شاری ورمێی وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت". به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی هه‌ڵبژارده‌كانی تر ئاشكرا بكات.
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی وه‌رزش‌و لاوانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، له‌رۆژانی 7 تا 13ی ئه‌م مانگه، بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریی پاڵه‌وانێتی جامی جیهانی ڤیڤای بۆ نه‌ته‌وه بێده‌وڵه‌ته‌كان كرد له‌وڵاتی سوید‌و تێیدا له‌كۆی پێنج هه‌ڵبژارده، پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ستهێنا.
|
|
|
نوێترین په‌یام |
|
په‌یامی نوێ نیه |
|
|
|
|