Powered By JosXP.com
Tuesday, 06 January 2009
 
 
یەكێتیی تۆپی پێ داوایەكی فەرمیی پێدەگات چاپی بکه ناردنی بابه‌ت بۆ هاوڕێ‌یه‌ک
Saturday, 26 July 2008

kurdistan4.jpgلە نامەیەكی ئەلكترۆنیدا یەكێتیی تۆپی پێی نەتەوە بێ وڵاتەكان (ڤیڤا) داوایەكی فەرمیی پێشكەش بە یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان كرد، تێیدا داوای لە یەكێتیی تۆپی پێ كردووە، فۆرمی داواكاری بۆ میوانداریكردنی یارییەكانی پاڵەوانێتیی ڤیڤا بۆ ساڵی 2010 پڕ بكەنەوە،

تاكو ئەوانیش لیژنەیەك پێكبهێنن بۆ ئەوەی لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا سەردانی كوردستان بكەن و لە نزیكەوە چاویان بە یاریگە و هۆتێل و چێشتخانە و فڕۆكەخانە و رێگە و بانەكان بكەوێ و پاشان رەزامەندی بدەن لەسەر ئەو میوانداریكردنە. لە لای خۆیەوە سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لە لێدوانێكی بۆ ماڵپەڕی فەرمی یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان خۆشحاڵیی یەكێتییەكەی بۆ وەرگرتنی ئەو فۆرمە نیشان دا و گوتی، لەم چەند رۆژەی دواییدا پەیوەندی بە یەكێتیی تۆپی پێی نەتەوە بێ وڵاتەكان دەكەین و فۆرمە پڕكراوەكەیان بۆ دەنێرینەوە و ئامادەباشیی خۆمان بۆ میوانداریی ئەو پاڵەوانێتییە رادەگەیەنین.

سایتی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان

 
< پێشتر   دواتر >