| |
|
|
| |
|
|
| |
|
|
هاوبیر عه‌بدولاَ دووه‌م بوو |
|
|
|
Saturday, 26 July 2008 |
|
شه‌وی ڕابردوو له‌دوایاریه‌كانی پێنجه‌مین پاڵه‌وانێتی كیكبۆكسینی عه‌ره‌بدا هاوبیر عه‌بدوڵڵا ته‌نها یاریزانی كوردی به‌شدار بوو له‌یانه‌ی نه‌ورۆزه‌وه توانی پله‌ی دووه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت .
له‌مباره‌وه نه‌قیب تاریق له‌سوریاوه وتى " ئه‌مساڵ مه‌غریب زۆر به‌هێز بوو چونكه یاری كیكبۆكسین له‌وڵاته‌كه‌یاندا گرنگی زۆری پێدراوه بۆیه توانیان وه‌ك وڵات یه‌كه‌م بن‌و هاوبیر پاش بردنه‌وه‌ی له‌سوریا یاری له‌گه‌ڵ مه‌رغریب كرد توانی ببێته دووه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه وه‌ك وڵاتیش مه‌غریب یه‌كه‌م بوو دووه‌م ئه‌رده‌ن‌و سێیه‌م سوریا‌و چواره‌م وڵاتی عێراق بوو."
ئه‌م پاڵه‌وانێتیه له‌وڵاتی سوریا به‌به‌شداری وڵاتانی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌چوو له‌ڕۆژانی 21 بۆ 25ی ئه‌م مانگه ئه‌نجام درا.
هاوبیر عه‌بدوڵڵا بڕیار بوو 15.6 له‌وڵاتی ئیتاڵیا وه‌ك ته‌نها یاریزان له‌عێراقه‌وه به‌شداری جامی جیهانی كیكبۆكس بكات به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌ڕووداوی ئۆتۆمبیل‌دا باوكی گیانی له‌ده‌ستداو دایكیشی به‌سه‌ختی بریندار بوو نه‌یتوانی به‌شداری جامی جیهانی بكات .
ناوبراو 23 جار له‌كوردستان پله‌ی یه‌كه‌می له‌كیك بۆكسینگ به‌ده‌ست هێناوه‌و 5 جار یه‌كه‌می عێراق‌و 3 جاریش یه‌كه‌می وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ده‌ست خستووه جارێك سێیه‌می جیهان بووه بۆ یاریزانانی ئاره‌زو مه‌ندو جارێكیش دووه‌می جیهان بووه بۆ یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كان.
كوردستانیوز
|
|
|
نوێترین په‌یام |
|
په‌یامی نوێ نیه |
|
|
|
|