| |
|
|
| |
|
|
| |
|
|
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بووه پاڵه‌وانی خولی باله |
|
|
|
Saturday, 26 July 2008 |
|
یارییه‌كانی دوا جه‌وله‌ی خولی یانه نایابه‌كانی كوردستان له تۆپی باله كۆتاییهات‌و یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بووه پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه، هه‌رچه‌نده یارییه‌كی دواخراویشی ماوه ئه‌نجامیبدات.
به ئه‌نجامدانی چه‌ند یارییه‌ك ئێواره‌ی هه‌ینی یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی باله‌ی یانه نایابه‌كانی كوردستان كۆتاییهات‌و یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، دوای ئه‌وه‌ی زۆرترین خاڵی كۆكرده‌وه، توانی ببێته پاڵه‌وان.
له یارییه‌كانی دوا جه‌وله‌دا، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی سه‌ركه‌وتنێكی تازه‌ی تۆماركرد‌و به ئه‌نجامی 3-1 گێم له یانه‌ی سه‌ڵاحه‌دین ئاراراتی برده‌وه.
به‌م ئه‌نجامه یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به فه‌رمی بووه پاڵه‌وانی خوله‌كه، دوای ئه‌وه‌ی 34 خاڵی كۆكرده‌وه، هه‌رچه‌نده یارییه‌كی دواخراویشی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌كاد ماوه ئه‌نجامی بدات.
له یارییه‌كی دیكه‌شدا له شاری هه‌ولێر، یانه‌ی هه‌ولێر توانی سه‌ركه‌وتن تۆماربكات‌و به ئه‌نجامی 3-0 گێم له یانه‌ی هێرشی برده‌وه، ئه‌نجامی گێمه‌كانیش 25-16 و 25-15 و 25-7 بوو.
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی هه‌ولێر بووه خاوه‌نی پله‌ی دووه‌می خوله‌كه به كۆكردنه‌وه‌ی 28 خاڵ، یانه‌ی شه‌قڵاوه‌ش به پله‌ی سێیه‌م هات به هه‌مان رێژه‌ی خاڵ، به‌ڵام به جیاوازی ئه‌و خاڵانه‌ی كه تیپه‌كه له گێمی یارییه‌كانیدا به‌ده‌ستی هێناوه.
له باره‌ی ئه‌و یارییه‌وه سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌قڵاوه فه‌رهاد خه‌یات، كه له یارییه‌كه‌دا ئاماده‌بوو، رایگه‌یاند "یانه‌ی هێرش ئاسانكارییان بۆ یانه‌ی هه‌ولێر كرد، تاكو به ژماره خاڵێكی باش سه‌ركه‌وتن تۆماربكات‌و پله‌ی دووه‌م مسۆگه‌ر بكات، چونكه ئێمه‌و یانه‌ی هه‌ولێر ركابه‌ریی پله‌ی دووه‌ممان ده‌كرد".
وتیشی "به‌ڵگه‌ی ته‌واومان هه‌یه كه یاریزانێكی یانه‌ی هێرش رۆڵی له‌و ئه‌نجامه‌دا هه‌یه‌و ئیمه به ڤیدیۆ وێنه‌مان گرتووه، كه ئه‌و یاریزانه له‌لایه‌ن باوكییه‌وه هاندراوه تا هاوكاری یانه‌ی هه‌ولێر بكات، بۆیه‌ش له گێمی كۆتاییدا یانه‌ی هێرش یارییه‌كه‌ی به 25-7 دۆڕاند".
له به‌رامبه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ی سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌قڵاوه‌دا، ته‌لعه‌ت خدر وته‌بێژ‌و ئه‌ندامی یه‌كێتی ناوه‌ندیی باله‌ی كوردستان رایگه‌یاند كه له‌و راپۆرته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری یارییه‌كه بۆ یه‌كێتی باله‌ی به‌رزكردووه‌ته‌وه، ئاماژه به بابه‌تی له‌و چه‌شنه نه‌كراوه.
له یارییه‌كی دیكه‌شدا له شاری دهۆك، یانه‌ی دهۆك به ئه‌نجامی 3-0 گێم له یانه‌ی شۆڕیجه‌ی برده‌وه.
له دوا یاریشدا یانه‌ی نیشتیمان به ئه‌نجامی 3-2 گێم له یانه‌ی سۆلاڤی برده‌وه.
وته‌بێژ‌و ئه‌ندامی یه‌كێتی ناوه‌ندیی باله‌ی كوردستان له باره‌ی یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌وه وتی "دوای كۆتایی هاتنی پاڵه‌وانیه‌تی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه نایابه‌كانی كوردستان له تۆپی باله، جگه له یانه‌كانی پله‌كانی یه‌كه‌م تا سێیه‌م، كه یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی‌و هه‌ولێر‌و شه‌قڵاوه‌ن، یانه‌كانی شۆڕیجه‌و دهۆك‌و نیشتیمان‌و سۆلاڤ‌و ئه‌كاد‌و هێرش‌و ئارارات له پله‌كانی چواره‌م تا ده‌یه‌م یه‌ك به‌دوای یه‌كدا هاتن".
له مانگی ئابدا خولی یانه پله یه‌كه‌كانی كوردستان ده‌ستپێده‌كات و تیایدا دوو یانه بۆ خولی نایابی وه‌رزی داهاتوو سه‌رده‌كه‌ون.
ئه‌م وه‌رزه له‌م خوله‌دا دوو یانه خۆیان كێشایه‌وه‌و به‌شدارییان نه‌كرد، كه یانه‌كانی بروسك‌و سه‌رچنار بوون، له باره‌ی ئه‌و تیپانه‌شه‌وه، ته‌لعه‌ت خدر وتی "به بڕیاری یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی باله‌ی كوردستان، ئه‌م دوو یانه‌یه بۆ ریزی یانه پله یه‌كه‌كان دابه‌زێندران".
خولی یانه نایابه‌كانی كوردستان له تۆپی باله، به به‌شداریی 11 یانه به‌ڕێوه‌چوو، یارییه‌كان به سیسته‌می چوون‌و هاتن‌و به شێوازی خول به دوو قۆناغ به‌ڕێوه‌چوو، كه یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی باله‌ی كوردستان سه‌رپه‌رشتیی ده‌كرد.
|
|
|
نوێترین په‌یام |
|
په‌یامی نوێ نیه |
|
|
|
|