| كوردستانی نوێ له‌پارێزگارانی برده‌وه |
|
|
| Friday, 25 July 2008 | |
|
له درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى مینى فوتبۆڵى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنى شارى سلێمانی كه له یاریگاى چیمه‌نى ده‌ستكردى یانه‌ى نه‌ورۆز له‌لایه‌ن لیژنه‌ى سلێمانى كۆمه‌ڵه‌ى رۆژنامه‌نوسانى وه‌رزشى كوردستان و به‌سه‌رپه‌رشتى راسته‌وخۆى رێباز فاوه‌نده‌یشن به‌رێوه‌ده‌چێت . رۆژى25/7 دوو یاری تر‌ى ئه‌و خوله ئه‌نجامدران له‌یه‌كه‌م یارییدا كه به‌یارییه‌كى به‌هێز و پر له كێبركێ ته‌ماشا ده‌كرا تیپی كوردستانى نوێ پاڵه‌وانى وه‌رزى رابردوو له به‌رامبه‌ر تیپی پارێزگاران كه‌دوو ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك به تیپی نمونه‌یی دانراوه به‌یه‌كگه‌یشتن ئه‌وه‌بوو هه‌ردوولا هه‌وڵ وماندوبونێكى زۆریاندا به‌و ئاراسته‌ى یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه. هێرشه‌كانى دووتیپ فشاری زۆریان له‌سه‌ریه‌ك دروستكرد به‌درێژایی یارییه‌كه تا دوا ئه‌نجام كوردستانى نوێ 3 _1 یارییه‌كه‌ى برده‌وه، له سه‌ره‌تاى یارییه‌كه‌شدا تیپی راگه‌یاندنى پارێزگاران وه‌ك رێز لێنانێك بۆ تیپی كوردستانى نوێ پارچه گۆڵێكیان كرده دیاری بۆ تیپی به‌رامبه‌ر. له یاریى دووه‌مدا تیپی pukmedia له یارییه‌كى ئاست به‌رزو پر تاكتیكیدا به تیپی راگه‌یاندنى دیموكراسیخوازان گه‌یشت ، دواى ئه‌وه‌ى یارییه‌كى زۆر به‌هێزو ماراسۆنییان ئه‌نجامدا توانییان به تۆماركردنى 7_1 گۆڵ گۆڵبارانى تیپی به‌رامبه‌ر بكه‌ن و یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن له خوله‌كه‌دا تۆمار بكه‌ن، ئه‌وه‌ى جێگاى تێرِامانبوو له‌م یارییه‌دا له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م فیكه‌ى ناوبژیواندا بۆ ده‌سپێكی یارییه‌كه یاریزانى پێگه‌ى pukmedia ( نازم جه‌بار) به لێدانێكى زۆر جوان خێراترین گۆڵى خوله‌كه‌ى تۆمار كرد.
یارییه‌كانى رۆژى شه‌ممه25/7به‌مجۆره ده‌كرێن: ده‌نگى گه‌لى كوردستان _ ته‌له‌فزیونى په‌روه‌رده سه‌عات 3ى پاش نیوه‌رۆ هه‌فته‌نامه‌ى چاو‌دێر _ گۆڤارى رێبه‌رى وه‌رزش سه‌عات 4ى پاش نیوه‌رۆ |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









سلێمانى / سدیق عه‌واڵى
له یاریى دووه‌مدا تیپی