| عێراق له ئۆڵۆمپیادی په‌كین به‌شداری نه‌كات |
|
|
| Friday, 25 July 2008 | |
|
به‌ڕێوبه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نێوده‌وڵه‌تی بێری میرۆ‌و به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ری گشتی ئه‌نجومه‌نی ئۆڵۆمپی ئاسیایی حوسێن موسلیم به‌ره‌به‌یانی پێنجشه‌ممه، له‌نامه‌یه‌كدا بۆ وه‌زیری وه‌رزش‌و لاوانی عێراق جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر‌و بریكاری سكرتێری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق عه‌لی موحسین ئیسماعیل رایانگه‌یاندووه كه "به‌داخه‌وه ئه‌و نامه‌یه‌ی كه له 17/7/2008 بۆ ئێمه‌تان ناردووه وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی ئێمه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه‌كه تیایدا بۆ بریكاری سكرتێری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق عه‌لی موحسین ئیسماعیل نێردرابوو، دواتی مۆڵه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌ش 21/7/2008 بوو، به‌ڵام كاته‌كه به‌سه‌رچوو." |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









لیژنه‌ی ئۆلۆمپی نێوده‌وڵه‌تی،به‌ره‌به‌یانی پێنجشه‌ممه، بڕیاریدا عێراق له خولی ئۆلۆمپیادی په‌كین به‌شداری نه‌كات به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی حكومه‌تی عێراقی له كاروباری لیژنه‌ی ئۆلۆمپی عێراقه‌وه.
له‌نامه‌كه‌دا رونكراوه‌ته‌وه كه "له‌ده‌ره‌نجامی ئه‌و رووداوه‌دا بڕیاره‌كه‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزیی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامێتی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیی عێراق كه له 6/4/2008 ده‌رچوو بوو، بوو به بڕیارێكی فه‌رمی."