|
دوو خولی داوه‌ری و ڕاهینان |
|
|
|
Friday, 25 July 2008 |
|
ڕۆژانی 21 بۆ 24/7 به‌سه‌رپه‌رشتی نوێنه‌رایه‌تی بتوینی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان و به ئاگاداری یه‌كیتی تۆپی پێی سلێمانی، هه‌ردوو داوه‌ر و ڕاهینه‌ری ناوداری شاری سلێمانی و كوردستان، داوه‌ری نیوده‌وڵه‌تی پێشوو (سه‌لاح محه‌مه‌د كه‌ریم) و ڕاهینه‌ر وانه‌بێژ (خه‌سره‌وگورون قه‌ساب)
له هه‌ڵویتیكی كه‌م وینه و له خۆبوردوو له‌سه‌ر بڕیاری خۆیان دوو خولی داوه‌ری و ناوبژیوانیان بۆ داوه‌ران و ڕاهینه‌ران و لاوانی ناوچه‌ی بتوین له ڕانییه كرده‌وه، وانه‌كان هه‌ردوو لایه‌نی (تیوری و پراكتیكی) له خۆگرتبوو، له وانه‌كانی داوه‌ریدا (40 ) كه‌س و له ڕاهینه‌ریدا (39 ) كه‌س به‌شدارییانكرد، تیایدا به‌به‌كارهینانی گشت تواناكان تازه‌ترین شیوازی ڕاهینان و داوه‌ریكردنیان فێركرا، پاشان تاقیكردنه‌وه‌یان پێكراو بڕیاره به‌گویره‌ی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانیان بڕوانامه‌ی به‌شداریكردنیان پێبدرێت، هیوادارین نمونه‌ی ئه‌م كاره جوان و پرسودانه زۆر بێت و خه‌ڵكانی شاره‌زامان بتوانن سود بگه‌یه‌نن به لاوانمان له شوینه دوره‌كان و ئه‌و ناوچانه‌ی به‌هیوان ڕۆژێك كه‌سێك و به‌رپرسێك و پسپۆڕێك سوودیان پێبگه‌یه‌نێت.
|