| زاگرۆس ماڵئاوایی كرد |
|
|
| Thursday, 24 July 2008 | |
|
به‌سه‌رپه‌رشتى لیژنه‌ى سلێمانى كۆمه‌ڵه‌ى رۆژنامه‌نوسانى وه‌رزشى و به هاوكارى رێباز فاوه‌نده‌یشن یارییه‌كانى خولى مینى فوتبۆڵى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنى له یاریگاى بچوكى یانه‌ى نه‌ورۆزى سلێمانی به‌رده‌وامى هه‌یه و رۆژى 24/7 به‌ناو بژیوانێتى سه‌باح حمه‌ره‌زا دوویاریی تر‌ى ئه‌و خوله ئه‌نجامدران . له یه‌كه‌م یارییدا هه‌ردوو گۆڤارى رێبه‌رى وه‌رزش و سه‌ته‌لایتى گه‌لى كوردستان به‌یه‌ك گه‌یشتن دواى یارییه‌كی جوان و سه‌رنج راكێشى دوو تیپ هه‌روه‌ها پاش ئه‌وه‌ى دوو تپیی راگه‌یاندن به4 گۆڵ یه‌كسان بوون له كاتى یاساییدا و دواتر به په‌ناڵتى رێبه‌رى وه‌رزش به ئه‌نجامى 3 _2 یارییه‌كه‌ى برده‌وه.
یارییه‌كانى رۆژى هه‌ینى 25/7به‌مجۆره ده‌كرێن: راگه‌یاندنى پارێزگاران _ كوردستانى نوێ سه‌عات 3ى پاش نیوه‌رۆ پێگه‌ى pukmedia _ راگه‌یاندنى دیموكراسیخوازان سه‌عات 4ى پاش نیوه‌رۆ |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









سلێمانى / سدیق عه‌واڵى
له یاریى دووه‌مدا هه‌ردوو راگه‌یاندنى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى و كه‌ناڵى سلێمانى زاگرۆس یارییه‌كى ئاست ناوه‌ند ئه‌نجامدا ، ئاستى راگه‌یاندنی بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى زۆر له ئاستى زاگرۆس باشتر ده‌بینرا ، له ئه‌نجامى هێرشه چرِه‌كان و فشاری به‌رده‌وامیدا تیپی بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى 7 _3 گۆڵ یارییه‌كه‌ى له به‌رژه‌وه‌ندى خۆی كۆتایی هێنا و به‌مجۆره كه‌ناڵى زاگرۆس خوله‌كه‌ى جێهێشت.