| پێشمه‌رگه میدالى برۆنزى ده‌سته‌به‌ركرد |
|
|
| Thursday, 24 July 2008 | |
|
سه‌عات (9:30)ى به‌یانى رۆژى (23/7)، له‌هۆڵى ریدان له‌هۆتێل عه‌ده‌ن-ى شارى عه‌ده‌نى یه‌مه‌ن، له‌حه‌وته‌م رۆژى پاڵه‌وانێتیى تیپى شه‌تره‌نجى كچانى یانه‌كانى عه‌ره‌بدا، جه‌وله‌ى نۆیه‌م و كۆتایى پاڵه‌وانێتییه‌كه ئه‌نجامدرا. تیپى كچانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى، دواى ئه‌وه‌ى له‌دوا جه‌وله‌ى ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌داو له‌لایه‌ن یاریزانان (چنار وریا و زینه باسل و دڵپاك ئیبراهیم)ى یاریزانانى تیپه‌كه‌وه، هه‌رسىَ یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر تیپى یانه‌ى (شه‌باب ئه‌لخه‌لیل)ى فه‌له‌ستین به‌بردنه‌وه كۆتایپێهێنا، كۆى سه‌رجه‌م خاڵه‌كانیان گه‌یانده (18,5) و پله‌ى سێیه‌مى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌یان ده‌سته‌به‌ركردو میدالى برۆنزیان به‌ده‌ستهێنا. تیپى یانه‌ى به‌رید-ى به‌غداش (21) خاڵیان كۆكرده‌وه‌و پله‌ى یه‌كه‌مى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌یان ده‌سته‌به‌ركرد و میدالى زێرِیان پێبه‌خشرا، له‌پله‌ى دووه‌مى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌شدا، تیپى یانه‌ى لوبنان-ى لوبنان هات، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى (19) خاڵیان له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا كۆكرده‌وه.
1-یانه‌ى به‌رید/ عیراق (21) خاڵ. 2- یانه‌ى لوبنان/ لوبنان (19) خاڵ. 3- یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى/ عیراق (18,5)خاڵ. 4- یانه‌ى موحافه‌زه/ سوریا (18)خاڵ. 5-یانه‌ى ئه‌لشاریقه/ ئیمارات (14) خاڵ. 6- یانه‌ى ئه‌لشورته/ میسر (14) خاڵ. 7- یانه‌ى كه‌مه‌ران/ یه‌مه‌ن (12,5) خاڵ. 8- یانه‌ى دوبه‌ى/ ئیمارات (12) خاڵ . 9-یانه‌ى ئه‌مانه عه‌مان/ ئوردن (11,5) خاڵ. 10- یانه‌ى مه‌له‌كى/ ئوردن (11) خاڵ. 11- یانه‌ى شه‌باب ئه‌لخه‌لیل/ فه‌له‌ستین (6,5)خاڵ. 12- یانه‌ى ئه‌لشوعله/یه‌مه‌ن (4) خاڵ.
|
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









یه‌مه‌ن- نه‌وا له‌تیف/ نێردراوى كۆمه‌ڵه‌ى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان
ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ش پله‌ى سه‌رجه‌م یانه به‌شداره‌كانى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌یه:
هه‌ر هه‌مان رۆژو له‌پاڵه‌وانێتیى (سه‌رۆك عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح)ى كراوه‌دا، به‌هه‌مان شێوه سه‌عات (9:30)ى به‌یانى، جه‌وله‌ى كۆتایى پاڵه‌وانێتییه‌كه ئه‌نجامدراو زۆزك سه‌ڵاح-ى یاریزانى تیپى شه‌تره‌نجى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى كه‌له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا به‌شداربوو، دواى ئه‌وه‌ى دوا یارى له‌گه‌ڵ (ئیمانوێل حسه‌ین) به یه‌كسانبوون كۆتایپێهات و (6,5) خاڵى كۆكرده‌وه، پله‌ى هه‌شته‌مى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ى ده‌سته‌به‌ركرد.