| كوردسات له‌كۆمه‌ڵی ئیسلامی برده‌وه |
|
|
| Wednesday, 23 July 2008 | |
|
له درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى مینى فوتبۆڵى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنى شارى سلێمانی كه له یاریگاى چیمه‌نى ده‌ستكردى یانه‌ى نه‌ورۆز به‌رێوه‌ده‌چێت ، رۆژى23/7 دوو یاری تر‌ى ئه‌و خوله ئه‌نجامدران له‌یارییه‌كى به‌هێز و پر له كێبركێدا هه‌ردوو تیپی راگه‌یاندنى پارێزگاران و هه‌فته‌نامه‌ى هاولاَتى به‌یه‌ك گه‌یشتن ، پاش ئه‌وه‌ى هه‌ردوو تیپ ئاستێكى زۆر باشیان نیشاندا ئه‌وه‌بوو له كاتى یاسایی هه‌ردوولا یه‌كسانبوون به 3 گۆڵ دواتر به په‌ناڵتى راگه‌یاندنى پارێزگاران 4 _ 2 یارییه‌كه‌ى برده‌وه .
یارییه‌كانى رۆژى پێنجشه‌مه24/7به‌مجۆره ده‌كرێن: رێبه‌رى وه‌رزش _ سه‌ته‌لایتى گه‌لى كوردستان سه‌عات 3ى پاش نیوه‌رۆ زاگرۆس _ راگه‌یاندنى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى سه‌عات 4ى پاش نیوه‌رۆ |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









سلێمانى / سدیق عه‌واڵى
له یاریى دووه‌مدا هه‌ردوو تیپی كوردسات و كۆمه‌ڵى ئیسلامى له یارییه‌كى زۆر به‌هێزو ماراسۆنیداروو به‌رووى یه‌كترى بونه‌وه ، ئاستى دوو راگه‌یاندن زۆر له‌ئاستى پێویستدا بوون ، به‌لاَم هێرشه‌كانى كه‌ناڵى كوردسات توانی به 6 _4 گۆڵ یارییه‌كه له به‌رژوه‌ندى خۆی بدات به‌مه‌ش دووه‌م بردنه‌وه‌ى تۆماربكات هه‌ردوو یارییه‌كه‌ش له‌لایه‌ن ناوبژیوانى به‌توانا سه‌باح حمه ره‌زا به‌رێوه‌چوو.