| پێشمه‌رگه‌ى سلێمانی له‌پله‌ى سێه‌مدا ماوه‌ته‌وه |
|
|
| Tuesday, 22 July 2008 | |
|
سه‌عات (4)ى عه‌سرى رۆژى (22/7)، له‌هۆڵى ریدان له‌هۆتێل عه‌ده‌ن-ى شارى عه‌ده‌نى یه‌مه‌ن، له‌شه‌شه‌م رۆژى پاڵه‌وانێتیى تیپى شه‌تره‌نجى كچانى یانه‌كانى عه‌ره‌بدا، جه‌وله‌ى هه‌شته‌م كه جه‌وله‌ى پێش كۆتایى پاڵه‌وانێتییه‌كه بوو، ئه‌نجامدرا. تیپى كچانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى، له‌و سىَ یارییه‌ى كه‌به‌رامبه‌ر تیپى یانه‌ى (كه‌مه‌ران)ى یه‌مه‌ن ئه‌نجامیاندا، دوویاری به‌بردنه‌وه‌و یارییه‌كیش به‌یه‌كسانبوون و كۆتایپێهات. بردنه‌وه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى، یاریزانان دڵپاك ئیسماعیل و چنار وریا كه‌یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ى بوو له‌پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا، تۆماریانكردوو هه‌ریه‌كه‌یان له‌یاریزانان (ئه‌مه‌ل جه‌میل و مه‌دا شه‌ریف)یان برده‌وه، به‌ڵام زینه باسل نه‌یتوانى بردنه‌وه تۆماربكات و یارییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یاریزان (ئومه‌یمه عه‌وز) به‌یه‌كسانبوون كۆتایپێهات.
ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ش ریزبه‌ندى سه‌رجه‌م یانه به‌شداره‌كانه، له‌دواى كۆتایهاتنى جه‌وله‌ى هه‌شته‌مى پاڵه‌وانێتییه‌كه: 1-یانه‌ى به‌رید/ عیراق (19) خاڵ. 2- یانه‌ى لوبنان/ لوبنان (16,5) خاڵ. 3- یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى/ عیراق (15,5)خاڵ. 4- یانه‌ى موحافه‌زه/ سوریا (15)خاڵ. 5-یانه‌ى ئه‌لشاریقه/ ئیمارات (15) خاڵ. 6- یانه‌ى ئه‌لشورته/ میسر (11,5) خاڵ. 7- یانه‌ى كه‌مه‌ران/ یه‌مه‌ن (11,5) خاڵ. 8- یانه‌ى دوبه‌ى/ ئیمارات (11.5) خاڵ . 9-یانه‌ى ئه‌مانه عه‌مان/ ئوردن (10,5) خاڵ. 10- یانه‌ى مه‌له‌كى/ ئوردن (9,5) خاڵ. 11- یانه‌ى شه‌باب ئه‌لخه‌لیل/ فه‌له‌ستین (6,5)خاڵ. 12- یانه‌ى ئه‌لشوعله/یه‌مه‌ن (4) خاڵ.
هه‌ر هه‌مان رۆژو له‌پاڵه‌وانێتیى (سه‌رۆك عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح)ى كراوه‌دا، به‌هه‌مان شێوه سه‌عات (4)ى عه‌سر، جه‌وله‌ى پێش كۆتایى پاڵه‌وانێتییه‌كه ئه‌نجامدراو ئه‌نجامى زۆزك سه‌ڵاح و حسه‌ین عه‌لى یاریزانانى تیپى شه‌تره‌نجى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى كه‌له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا به‌شدارن، به‌برنه‌وه كۆتایپێهات و هه‌ریه‌كه‌یان له‌یاریزانان (زندان زندانى و عه‌بده ئه‌لعیدانى) یاریزانانى یه‌مه‌نیان برده‌وه و ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ش سبه‌ینىَ دوا جه‌وله‌ى ئه‌نجامده‌درێـت. |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









یه‌مه‌ن- نه‌وا له‌تیف/ نێردراوى كۆمه‌ڵه‌ى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان
دواى كۆتایپێهاتنى ئه‌م جه‌وله‌یه‌ش، تیپى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى به‌كۆكردنه‌وه‌ى (15,5) خاڵ، له‌پله‌ى سێیه‌مى ریزبه‌ندى پاڵه‌وانێتیییه‌كه‌دا مایه‌وه.
شایانى باسه سبه‌ینىَ چوارشه‌ممه (23/7) دوا رۆژى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌یه‌و سه‌عات (9:30)ى به‌یانى دواجه‌وله‌ى ئه‌و پاڵه‌وانێتییه ئه‌نجامده‌درێت و تیپى یانه‌ى (به‌رید)ى عیراق كه‌به‌كۆكردنه‌وه‌ى (19) خاڵ سه‌روى ریزبه‌ندى تیپه‌كانى گرتووه، پێش هاتنى جه‌وله‌ى كۆتایى، نازناوه‌كه‌یان بۆخۆیان ده‌سته‌به‌ركرد.