| |
|
|
| |
|
|
| |
|
|
پێرس به‌زه‌ورا دۆڕا |
|
|
|
Tuesday, 22 July 2008 |
|
(ده‌نگه‌كانی عێراق)له‌چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی یانه بژارده‌كانی عێراق بۆ تۆپی پێ، رۆژی سێشه‌ممه، یانه‌ی پێرس به‌ئه‌نجامی 2 – 0 به‌یانه‌ی زه‌ورا دۆڕا. له‌یارییه‌كی تریشدا نه‌جه‌ف له‌شورته‌ی برده‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌م یارییه‌وه كه له‌میانه‌ی جه‌وله‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی خولی یانه بژارده‌كانی عێراق بۆ تۆپی پێ، له‌یاریگه‌ی دهۆكدا، به‌ڕێوه‌چوو، موه‌فه‌ق یونس یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی پێرس رايگه‌یاند "یانه‌ی زه‌ورا به‌ئه‌زموونی ده‌وڵه‌مه‌ندی خۆیان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا، ئه‌گینا له‌ئاستی یاریكردندا له ئێمه باشتر نه‌بوون".
جێی ئاماژه‌پێدانه له‌یاری یه‌كه‌می نێوان هه‌ردوو یانه‌دا، كه له‌شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، یانه‌ی زه‌ورا به‌هه‌مان ئه‌نجام له‌پێرسی برده‌وه.
له‌یارییه‌كی تری هه‌مان گروپیشدا، یانه‌ی نه‌جه‌ف له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی، به‌ئه‌نجامی 3-1 گۆڵ له‌یانه‌ی شوڕته‌ی برده‌وه.
دوای ئه‌و ئه‌نجامانه، یانه‌ی زه‌ورا به‌كۆكردنه‌وه‌ی 10 خاڵ له‌پله‌ی یه‌كه‌می گرووپی سێیه‌مدایه، یانه‌ی نه‌جه‌فیش به 7 خاڵ له‌پله‌ی دووه‌مه، یانه‌كانی شوڕته‌و پێرسیش له‌پله‌كانی سێیه‌م‌و چواره‌م دێن‌و هه‌ر یه‌كه‌یان 2 خاڵیان هه‌یه‌و شوڕته به‌جیاوازی گۆڵ له‌پێشتره.
خولی یانه بژارده‌كانی عێراق له‌تۆپی پێ، قۆناغی كۆتایی خولی یانه نایابه‌كانی عێراقه‌و به‌به‌شداریی 14 یانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، گرووپه‌كانی یه‌كه‌م‌و دووه‌م هه‌ریه‌كه‌یان 5 یانه له‌خۆده‌گرێت، ته‌نها گرووپی سێیه‌م، كه ئه‌مڕۆ یارییان كرد، له 4 یانه پێكدێت.
(ده‌نگه‌كانی عێراق)
|
|
|
نوێترین په‌یام |
|
په‌یامی نوێ نیه |
|
|
|
|