Powered By JosXP.com
Tuesday, 06 January 2009
 
 
بۆ سەرجەم دەزگاكانی راگەیاندن چاپی بکه ناردنی بابه‌ت بۆ هاوڕێ‌یه‌ک
Tuesday, 22 July 2008

0001.jpgلە چەندین بڵاوكراوەی وەرزشیدا هاوكارینەكردنی راگەیاندنكارێك لەگەلأ شاندی هەڵبژاردەی كوردستان لە گەشتی هەڵبژاردەی كوردستان بۆ وڵاتی سوێد خراوەتە ئەستۆی یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان،

ئەمەش دوورە لە راستی، بۆیە بە پێویستمان زانی روونی بكەینەوە بەشداریكردنی هەڵبژاردەی كوردستان لەو پاڵەوانێتییە یەكێك بوو لە چالاكییەكانی وەزارەتی وەرزش و لاوان و ئەو دەزگایە ئەركی ئیداریی ئەو بەشداریكردنەی لە ئەستۆدا بوو، یەكێتیی تۆپی پێش ئەركە هونەرییەكانی پێ سپێردرابوو. ئەوەی لەم هاوكێشەیە بزانێت بۆی روون دەبێتەوە كە یەكێتیی تۆپی پێ هیچ پەیوەندییەكی بە دانانی لیستی ناوەكان نەبووە، بەلكو پێویستە ئەو تۆمەتە بخرێتە پالأ وەزارەتی وەرزش و لاوان و هەر ئەوانیش بوون ناوی ئەو دوو راگەیاندنكارانەیان دوور خستەوە كە لە لایەن كۆمەلەی رۆژنامەنووسانی وەرزشیی كوردستان بۆ یاوەریكردنی شاندەكە دەستنیشان كرابوون و ئەمەش لای راگەیاندنكاران ئاشكرایە. بە پێچەوانەشەوە یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان هەمیشە پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ سەرجەم راگەیاندنكارانی وەرزشی هەیە، بەڵام كاتێ دەزگایەكی دیكە نەیەوێ راگەیاندنكاری وەرزشی یاوەری شاندێكی نێردراوی خۆی ببێت، ئەوكات یەكێتیی تۆپی پێ لەو كارە بەرپرسیار نییە. پێویستیشە هیچ دەزگایەكی راگەیاندن ئەم راستییە نەشێوێنێ و تۆمەتی دەزگایەكی دیكە نەخاتە پاڵی.

یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان
 
< پێشتر   دواتر >