| سه‌رۆكی وه‌فدی یانه‌ی به‌رید |
|
|
| Tuesday, 22 July 2008 | |
|
سوعاد عه‌بدولئه‌میر سه‌لوم-ی سه‌رۆكی وه‌فدی یانه‌ی به‌رید، پاڵه‌ونێتییه‌كه‌ی به‌پاڵه‌وانێتییه‌كی سه‌ركه‌وتوو به‌هێز وه‌سفكرد و هیواشی خواست كه‌تیپه‌كه‌ی له‌و پێگه‌یه‌ی ریزبه‌ندی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا بمێنێته‌وه و له‌كۆتایشدا بتوانن نازناوی یه‌كه‌می ده‌سته‌به‌ربكه‌ن،
سه‌باره‌ت به‌تیپی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دوواو وتی: هیواخوازم كه‌ئه‌و تیپه ئه‌نجامی باش و به‌رچاو ده‌سته‌به‌ربكات، ناوبراو راشیگه‌یاند كه‌له‌نێوان تیپه‌كه‌ی و تیپی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌دا هیچ جیاوازییه‌ك نابینێت و هه‌ردوو تیپه‌كه‌ی به‌تیپی یه‌ك وڵات و به‌بێ جیاوازی وه‌سفكرد، بۆ ئه‌مه‌ش نمونه‌ی ئه‌وه‌ی هێنایه‌وه كه دوو یاریزانی كورد كه ئه‌وانیش (كارین كه‌مال و جوان محه‌مه‌د) له‌ریزی تیپی یانه‌ی به‌رید یاریده‌كه‌ن و له‌به‌رامبه‌ریشدا (ره‌نا سه‌عد و زینه باسل) كه دوو یاریزانی عه‌ره‌بن بۆ تیپی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یاریده‌كه‌ن، بۆیه ئاواتی ئه‌وه‌ی خواست كه‌نازناوه‌كه هه‌ر بۆ ئه‌و دوو یانه عیراقییه بێت. |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









یه‌مه‌ن- نه‌وا له‌تیف/ نێردراوى كۆمه‌ڵه‌ى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان