| چه‌ندین یانه‌ی به‌هێز به‌شداریانكردووه |
|
|
| Tuesday, 22 July 2008 | |
|
ئه‌سعه‌د ئیسماعیل، جگه‌له‌وه‌ى سه‌رۆكى وه‌فدى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانییه، ئه‌ركى ناوبژیوانى سه‌ره‌كى له‌پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا پێ سپێردراوه‌و له‌سىَ پاڵه‌وانێتى پێشوى تیپى شه‌تره‌نجى كچانى یانه‌كانى عه‌ره‌بدا وه‌ك ناوبژیوان رۆڵى بینیوه، جگه‌له‌وه‌ى هه‌ر وه‌ك ناوبژیوان له‌چه‌ندین پاڵه‌وانێتى تر‌ى شه‌تره‌نجى وڵاتانى عه‌ره‌ب و له‌پاڵه‌وانێتى شه‌ته‌ره‌نجى نێوده‌وڵه‌تیدا ئه‌ركى بینیوه، سه‌باره‌ت به‌ئاستى لیژنه‌ى ناوبژیوانانى ئه‌م پاڵه‌وانێتییه ناوبراو وتى: ئاستى لیژنه‌ى ناوبژیوانانى پاڵه‌وانێتییه‌كه زۆر زۆر باشه و تاكو ئێستا هیچ كێشه‌و گرفتێك یان هه‌ڵه‌یه‌كى ناوبژیوانى له‌پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا روینه‌داوه، له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى جیاوازى ئاستى تیپى شه‌تره‌نجى یانه‌ى پێشمه‌رگه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانێتییه‌كانى پێشوودا له‌چیدا ده‌بینێته‌وه، له‌كاتێكدا له‌یه‌كه‌م و دووم به‌شداریكردنیاندا له‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا پله‌ى یه‌كه‌میان ده‌سته‌به‌ركردبوو، سه‌رۆكى وه‌فدى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له‌وه‌ڵامدا وتى: زوحا محه‌مه‌د كه‌یه‌كێك بوو له‌یاریزانه سه‌ره‌كی و به‌هێزه‌كانى تیپه‌كه‌مان، دووساڵه یاریمان بۆناكات و بۆتیپى یانه‌ى به‌رید یاریده‌كات، له‌لایه‌كى تره‌وه چنار وریا-ى یاریزانى ئێستاى تیپه‌كه‌مان ئاستى له‌چاو جاراندا دابه‌زیوه‌و وه‌ك پێویست نییه، سه‌ره‌رِاى ئه‌مانه‌ش ئه‌مساڵ له‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا، چه‌ندین یانه‌ى به‌هێز وه‌ك (شورته‌ى میسر، لوبنان-ى لوبنان، موحافه‌زه‌ى سوریا، شاریقه‌ى ئیمارات) به‌شداریانكردووه و به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى باش هه‌روا ئاسان نابێت. |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









یه‌مه‌ن- نه‌وا له‌تیف/ نێردراوى كۆمه‌ڵه‌ى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان